إعدادات العرض
لە بەهەشتدا بازاڕێک هەیە (خەڵکی) هەموو جومعەیەک (سەردانی) دەکەن
لە بەهەشتدا بازاڕێک هەیە (خەڵکی) هەموو جومعەیەک (سەردانی) دەکەن
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا بازاڕێک هەیە (خەڵکی) هەموو جومعەیەک (سەردانی) دەکەن، بای باکوور هەڵدەکات، بۆن بڵاودەکاتەوە بەسەر ڕوو وجلەکانیاندا بۆیە قەشەنگی وجوانیان زیاتر دەکات ودەگەڕێنەوە بۆ لای خێزانەکانیان، پاش ئەوەى قەشەنگی وجوانیان زیادی کرد، خێزانەکانیان پێیان دەڵێن: والله قەشەنگی وجوانیتان زیاتر بووە! ئەوانیش دەڵێن: والله ئێوەش لە پاش ئێمە قەشەنگی وجوانیتان زیاتر بووە!».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Nederlands Kiswahili অসমীয়া ไทย ગુજરાતીالشرح
فەرموودەکە باسی جۆرە جیاوازەکانى نیعمەت وخۆشی ئەهلی بەهەشت دەکات کە پێیان دەبەخشرێت سەرەڕای تێپەڕبوونی کات وسەردەمەکان لە بەهەشتدا، ولە بەهەشتدا بازاڕی تایبەتیان هەیە بۆئەوەى سەردانى بکەن وئاسوودە بن بە یەکتر بینین، وهەروەها جوانیەکیان هەیە کە وێنەى نییە لەم دونیایەدا وبەردەوام ئەم جوانیەی خەڵکی بەهەشت نوێ دەبێتەوە وزیاتر دەبێت.التصنيفات
سیفەتەکانی بەهەشت ودۆزەخ