بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا

بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا

لە موعاویەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «بانگبێژەکان درێژترین گەردنیان هەیە لە (نێو) خەڵکیدا لە ڕۆژی قیامەتدا».

[(سەحیح - ڕاست)] [(مسلم) ڕیوایەتی كردووە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت بانگبێژەكان كە خەڵكی بانگ دەكەن بۆ ئەنجامدانی نوێژ درێژترین گەردنیان هەیە لە ڕۆژی قیامەتدا؛ ئەمیش بەهۆی ڕێزداری كردەوەكەیان، وزۆری ومەزنی خێر وپاداشتیان.

فوائد الحديث

ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەى بانگدان، وهاندان بۆ ئەوەی مرۆڤ بانگ بدات.

ڕوونکردنەوەى ڕێزداری وشەرەفمەندی بانگبێژەکان، وبەرزی پلە وپایەیان لەڕۆژی قیامەتدا.

التصنيفات

ژیانی قیامەت, بانگدان وقامەت کردن