ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن

ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئایا باسی کەسانێک چییە کە لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا سەیری ئاسمان دەکەن»، بەردەوام بوو لە قسەکردن بە توندی وپێداگیر بوونە، هەتا فەرمووی: «دەبێت واز لەم کردەوەیە بهێنن، یان ئەوەتا بینینیان دەردەهێندرێت (چاویان لە دەستدەدەن -کوێر دەبن-)».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە بەو كەسانەی كە چاویان بەرز دەكەنەوە بەرەو ئاسمان لەكاتی نوێژدا كاتێك نزا دەكەن یان لە حاڵەتەكانی تردا، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی لەم كارە كرد وهەڕەشەی دا لەو كەسەی ئەم كارە دەكات بەوەی ترس هەیە لەوەی چاوەكانی بەخێرایی لەدەست بدات بەشێوەیەك كە هەستیشی پێ ناكات، ولە كاتێكدا دركی پێدەكات كە نیعمەتی بینینی لەدەست داوە.

فوائد الحديث

جوانی بانگەوازى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وڕوونکردنەوەى هەق وڕاستی، چونکە کەسی سەرپێچیکاری ئاشکرا نەکرد لەبەرئەوەى مەبەست ڕوونکردنەوەى هەق وڕاستیە وئەمیش ڕوویدا، هەروەها داپۆشینی سەرپێچیکاری تێدایە ودەبێتە هۆی ئەوەى زیاتر ئەم ئامۆژگاریە قبوڵ بکات.

جەختکردنەوە لەسەر نەهی کردن، وهەڕەشەی توند لەسەر ئەو کەسەی چاوەکانى بەرەو ئاسمان بەرز دەکاتەوە لە کاتی نوێژ کردندا.

شێخ موحەمەد ئابادی لە (عون المعبود)دا دەڵێت: هۆكارەكەی ئەوەیە ئەگەر چاوی بەرز بكاتەوە بەرەو ئاسمان ئەوا دەرچووە ولایداوە لە ئاراستەی قیبلە، ودەرچوونە لە شێوازی نوێژكردنی بڕیاردراو.

نكۆڵی كردن لە بەرزكردنەوەی بینین بەرەو ئاسمان؛ مەبەست لێی بۆ ئەوەیە كە خشوع ئامادە بێت لەكاتی نوێژدا.

مەزنی پلە وپایەى نوێژ، ودەبێت نوێژخوێن لە ئەوپەڕی ئەدەب وڕێز بێت بەرامبەر خواى گەورە -عز وجل-.

التصنيفات

هەڵەکانی نوێژخوێنان