ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە

ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیندی کچی عوتبە -خێزانی ئەبو سوفیان- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، و ووتی:«ئەی پێغەمبەری خودا، ئەبو سوفیان پیاوێکی ڕەزیلە، بە پێی پێویست خەرجی بە من ومنداڵەکانم نابەخشێت، مەگەر ئەوەندە نەبێت کە خۆم لە سامانەکەى (پارەکەى) ببەم بە بێ ئەوەى ئەو پێی بزانێت، ئایا لەم کارەدا گوناهبار دەبم؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموی: «ئەوەندە لە سامانەکەى ببە بە دادپەروەرانە کە خۆت ومنداڵەکانت پێویستتانە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هیندی کچی عوتبە داوای فەتوایەکی کرد لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەویش ئەوەیە کە مێردەکەى وەکو پێویست خەرجی بۆ خۆی ومنداڵەکانى ناکات، ئایا دەکرێت لە پارەى مێردەکەى (ئەبو سوفیان) ببات بە بێ ئەوەى ئەو پێی بزانێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەتواى ئەوەى بۆی دا کە دروستە ئەگەر بە پێی پێویست ببات بە بێ ئەوەى زیادەڕەوی بکات وسنوور تێبپەڕێنێت (بە شێوەیەکی مامناوەند ودادپەروەرانە).

التصنيفات

خەرجییەکان