إعدادات العرض
لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی…
لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی کرد ومرد، الله فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، وبەهەشتم لەسەر حەرام کرد
لە حەسەنەوە فەرمووی: جوندوب کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- لەم مزگەوتەدا هەواڵی پێداین، وە هەموو قسەکانیمان لەبیرە وهیچمان لەیاد نەکردووە لەو کاتەوەی هەواڵی پێداوین، وە گومانمان نییە لە ڕاستگۆیی جوندوب ودرۆ ناکات بەدەم پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «لە ئوممەتانی پێش ئێوە کەسێک هەبوو برینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت، وکردی بە برینەکەی دەستیدا، وخوێنی بەربوو، وەفاتی کرد ومرد، الله فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، وبەهەشتم لەسەر حەرام کرد».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵی پێداوین کە لە ئوممەتانی پێش ئێمە کەسێک هەبوو وبرینێکی پێوە بوو، وئارامی نەگرت لەسەر ئازاری برینەکەی، بۆیە چەقۆیەکی هەڵگرت ودەستی پێ بڕی وهەوڵی خۆ کوشتنی دا، وخوێنی دەستی نەوەستایەوە و وەفاتی کرد، الله -تعالی- فەرمووی: بەندەکەم ئارامی نەگرت وخۆی تیابرد، بۆیە بەهەشتم لەسەر حەرام کرد.فوائد الحديث
فەزڵ وگەورەیی ئارام گرتن لەسەر ناڕەحەتییەکان، وازهێنان لە بێزاری دەربڕین لەسەر ناڕەحەتییەکان بۆئەوەی نەبێتە هۆکاری توشبوون بە شتانێکی سەختتر.
باسی ئوممەتانی پێش خۆمان خێر وپەندی تێدایە بۆ ئێمە.
ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا سوودی ئەوەی تێدایە کە دەبێت لە سنووری مافی الله ڕابوەستین، وئاماژەیە بۆ ڕەحمەتی الله بە بەندەکان كە حەرامی کردووە لەسەریان خۆیان بكوژن چونكە نەفس موڵکی الله یە وبەس.
حەرامبوونی ئەو هۆکارانەی خەڵک تووشی خۆكوشتن دەكەن، وهەڕەشەی توند لەسەری.
ئیبن حەجەر دەڵێت: لەم فەرموودەیەدا دیارە ئەو کەسەی چەقۆکەی کردووە بە برینەکەیدا ویستی خۆکوژی بووە؛ نەک ویستی چارەسەر بووبێت لەم كارە چونكە زۆر جار گومان وایە سوودی لێوەردەگیرێت.
التصنيفات
سەرزەنشتکردنی تاوانەکان