إعدادات العرض
نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە
نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە
لە ئوم دەردائـ وئەبی دەردائەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی براکەى؛ وەرگیراوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وسپاردەکراوە هەر نزا ودۆعایەکی خێر بۆ براکەى بکات، ئەو فریشتە دەڵێت: ئامین، هەمان داوایش بۆ تۆیش بێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa தமிழ் Magyar ქართული Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ ગુજરાતી Македонски Nederlandsالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە نزا ودۆعای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی وەرگیراوە لەكاتێكدا ئەو ئامادە نییە؛ چونكە نزیكترە لە دڵسۆزی، لە لای سەری نزاكار فریشتەیەك هەیە سپێردراوە هەركاتێك ئەو مسوڵمانە نزا ودۆعای خێر بۆ برایەكی بكات، ئەو فریشتە سپێردراوە دەڵێت: ئامین وبۆ تۆیش بە هەمان شێوە.فوائد الحديث
هاندان بۆ چاكەكاری ئیمانداران لە نێو خۆیاندا ئەگەرچیش بە نزا ودۆعا كردن بێت بۆ یەكتر.
نزا ودۆعا کردن بۆ موسوڵمان کاتێک ئامادە نییە بەڵگەیەکی ئاشکرایە لەسەر ڕاستگۆیی ئیمان وبرایەتی.
بەستنەوەی نزا ودۆعا کردن لە کاتی ئامادەنەبوونی؛ چونکە باشترە بۆ بەدەست هێنانی دڵسۆزی وئامادەبوونی دڵ.
لە هۆکارەکانى وەڵامدانەوەى نزا ودۆعا: نزاکردنی مسوڵمانە بۆ براکەى لەکاتى ئامادە نەبوونی.
نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی نزا ودۆعا كردن بۆ برای مسوڵمانی كاتێك ئامادە نییە، ئەگەر نزا ودۆعا بكات بۆ كۆمەڵێك لە مسوڵمانان؛ بەهەمان شێوە ئەم فەزڵە بەدەست دەهێنێت، وئەگەر نزا بۆ هەموو مسوڵمانانیش بكات؛ لە ڕووكەشدا هەر هەمان فەزڵ بەدەست دەهێنێت، هەندێك لە پێشینان ئەگەر بیویستایە نزا ودۆعا بۆ خۆی بكات ئەوا بەشێك لە نزا ودۆعاكەی تەرخان دەكرد بۆ برایەكی مسوڵمانی وهەمان نزای بۆ دەكرد؛ چونكە وەڵام دەدرێـتەوە، وئەوەی بۆ ئەو داوایكردووە بە ئەویش دەبەخشرێت.
ڕوونکردنەوەى کردەوەى هەندێک لە فریشتەکان، تێیاندایە خواى گەورە تەنها تایبەتی کردووە بۆ ئەم کردەوەیە.