إعدادات العرض
1- خواى گەورە فریشتەیەکی دیاریکردووە تایبەت بە ڕەحم (منداڵدان)، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، (بوو بە) دڵۆپە ئاوێک -مەنییەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) تۆپەڵەیەک -عەلەقەیەک-، ئەی پەروەردگار، (بوو بە) پارچەیەک گۆشت، پاش ئەمە ئەگەر پەروەردگار بیەوێت خوڵقاندنی تەواو وکامڵ بکات، فریشتەکە دەڵێت: ئەی پەروەردگار، نێر یان مێ، خراپەکار یان چاکەکار، ئایا ڕزقەکەی چەندێک بێت؟ ئایا چەندێک دەژێت؟ هەموو ئەمانە دەنووسرێت لە کاتێکدا کۆرپەلە بچووکەکە لە ناو سکی دایکیدایە
2- فریشتەکان لە نور (ڕووناکی) دروستکراون، وجنۆکەکان لە بڵێسەیەکی بێ دوکەڵی ئاگر دروستکراون، وئادەم لەو شتە دروستکراوە کە وەسفەکەى بۆتان باسکراوە
3- فریشتەکان هاوەڵی کۆمەڵێک نابن ئەگەر سەگ یان زەنگیان لەگەڵدا بێت
4- نزای مسوڵمان بۆ برای مسوڵمانی لە کاتی ئامادە نەبوونی؛ وەڵام دەدرێتەوە، لە لای سەری فریشتەیەک وەستاوە وپێی سپێرداوە، ئەگەر هەر نزایەکی خێر بۆ براکەى بکات، فریشتە سپێردراوەکە دەڵێت: ئامین، هەمان شت بۆ تۆیش بێت
5- ئەوەى من دەیبینم ئێوە نایبینن، ئاسمان دەنگی دێت ومافى خۆیەتی دەنگی لێوە بێت، شوێنی هەر چوار پەنجەیەک فریشتەیەک هەیە کە لەسەر نێوچەوانی سوجدەی بۆ خواى گەورە -سبحانه وتعالى- بردووە
6- ئەوە جبریلە سەلامت لێدەکات
7- جبریل هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا پلەوپایەى ئەهلی بەدر چۆنە لە لای ئێوە؟ ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: لە باشترینی مسوڵمانانن
8- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە
9- کاتێک جبریل -علیه السلام- لە لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دانیشتبوو، دەنگێکی لەسەرەوە بیست وسەری بەرزکردەوە
10- ڕوخسەتم پێدراوە قسە بکەم سەبارەت بە فریشتەیەک لە فریشتەکانی خودا کە عەرش هەڵدەگرن، نێوان نەرمەی گوێی وشانەکانى (هێندەى) دووری حەوت سەد ساڵە
11- خواى گەورە هەندێک فریشتەى هەیە بەسەر زەویدا دەگەڕێن؛ سەلامی ئومەتەکەم دەگەیەنن بە من
12- ئەمە ئەو کەسەیە کە عەرش بۆ مردنی جوڵا، ودەرگاکانى ئاسمانى بۆ کرایەوە، وحەفتا هەزار فریشتە ئامادەى جەنازەکەى بوون، یەک جار گوشرا، پاشان ڕزگاری بوو
13- لە لای پێغەمبەری خودا بووین -صلى اللە علیە وسلم- وقورئانمان کۆدەکردەوە لە کاغەزەکانەوە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: توبا بۆ شام
14- ئەگەر لێوارەکانی خۆر دەرچوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو خۆر دیار دەبێت، وئەگەر لێوارەکانى خۆر ئاوا بوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو (بە تەواوى) ئاوا دەبیت، ونوێژ مەکەن لە کاتی خۆر هەڵاتن یان خۆر ئاوا بووندا، چونکە لە نێوان دوو قۆچی شەیتان دەردەچێت
15- بانگەوازێک لە جنۆکەکان هات بۆ لام ومنیش ڕۆیشتم لەگەڵیدا وقورئانم بەسەریاندا خوێند
16- ئیبلیس عەرشەکەى لەسەر ئاو دادەنێت، پاشان کۆمەڵەکانى دەنێرێت، نزیکترینیان لێیەوە لە ڕووی پلەوە ئەوەیە کە زۆرترین فیتنە وخراپە دەنێتەوە