الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن

الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یەکێکمان هەندێک شت دێت بە خەیاڵیدا -دێـت بە بیر وخەیاڵیدا- ئەگەر ببێتە خەڵوز لەوە خۆشەویستترە لە لای کە باسی بکات، فەرمووی: «الله أكبر، الله أكبر، الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن».

الشرح

پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کەسی وامان تێدایە هەندێک شت دێت بەخەیاڵیا بەڵام قسەکردن سەبارەتی زۆر گەورە وترسناکە، بە پلەیەک ئەگەر ببێت بە خەڵوز خۆشەویستترە لەلای لەوەى باسی بکات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی -الله أکبر- دووجار وحەمد وستایشی خواى کرد لەسەر ئەوەى پیلانی شەیتانى کەمکردووەتەوە تەنها بۆ وەسوەسە کردن.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەی ئەوەى شەیتان پیلان بۆ مرۆڤ دادەنێت بە وەسوەسە کردن؛ بۆئەوەى لە ئیمان هەڵیان بگێڕێتەوە بۆ کوفر وبێ باوەڕی.

ڕوونکردنەوەى لاوازی شەیتان بەرامبەر ئیماندار چونکە تەنها دەتوانێت وەسوەسەى بۆ بکات وبەس.

ئیماندار دەبێت وەسوەسەکانى شەیتان شت گوێ بخات ودووریان بخاتەوە لەخۆی.

تەکبیر کردن -ووتنی : الله أکبر- ڕێگەپێدراوە ئەگەر شتێک ببیستیت یان ببینیت چاک بێت یان بەلایەوە سەیر بێت یان هاشێوەى ئەمانە.

ڕێگەپێدراوە مسوڵمان پرسیار لە زانا بکات سەبارەت بە هەرشتێک کە لەلای ڕوون نیە.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە خوای گەورە, جنۆکە