إعدادات العرض
1- فریشتەکان لە نور (ڕووناکی) دروستکراون، وجنۆکەکان لە بڵێسەیەکی بێ دوکەڵی ئاگر دروستکراون، وئادەم لەو شتە دروستکراوە کە وەسفەکەى بۆتان باسکراوە
2- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر هەر خواردنێکی بخواردایە سێ جار پەنجەکانی دەلێسایەوە
3- ئەگەر لێوارەکانی خۆر دەرچوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو خۆر دیار دەبێت، وئەگەر لێوارەکانى خۆر ئاوا بوو؛ نوێژ مەکەن هەتاوەکو (بە تەواوى) ئاوا دەبیت، ونوێژ مەکەن لە کاتی خۆر هەڵاتن یان خۆر ئاوا بووندا، چونکە لە نێوان دوو قۆچی شەیتان دەردەچێت
4- بانگەوازێک لە جنۆکەکان هات بۆ لام ومنیش ڕۆیشتم لەگەڵیدا وقورئانم بەسەریاندا خوێند
5- ئیبلیس عەرشەکەى لەسەر ئاو دادەنێت، پاشان کۆمەڵەکانى دەنێرێت، نزیکترینیان لێیەوە لە ڕووی پلەوە ئەوەیە کە زۆرترین فیتنە وخراپە دەنێتەوە