إعدادات العرض
لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە
لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە
لە سەهلەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە بەهەشتدا دەرگایەک هەیە، پێی دەووترێت: ڕەیان، ڕۆژووگرەکان لەوێوە دەچنە ژوورەوە (بۆ نێو بەهەشت) لە ڕۆژی قیامەتدا، جگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، دەووترێت: لە کوێن ڕۆژووگرەکان؟ ئەوانیش هەڵدەستن وجگە لە ئەوان کەسی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە، ئەگەر هەموویان چوونە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت وکەسی تر (لەو دەرگایەوە) ناچێتە ژوورەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Tiếng Việt Nederlands Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕایدەگەیەنێت كە دەرگایەك لە دەرگاكانی بەهەشت پێی دەووترێت: دەرگای ڕەیان، ڕۆژووگران لەو دەرگایەوە دەچنە بەهەشت لە ڕۆژی قیامەتدا، وهیچ یەكێك جگە لە ئەوان لەو دەرگایەوە ناچێتە بەهەشتەوە، بانگ دەكرێت: كوان ڕۆژووگران؟ بۆیە هەڵدەستن ودەچنە نێویەوە، وهیچ یەكێك جگە لە ئەوان لەو دەرگایەوە ناچێتە بەهەشتەوە، كاتێك كۆتا كەسیان چووە بەهەشتەوە؛ دەرگاكە دادەخرێت وچیتر هیچ یەكێكی تر لەو دەرگایەوە ناچێتە ژوورەوە.فوائد الحديث
نەوەوی دەڵێت: فەرموودەكە ئاماژەیە بۆ فەزڵ وپلە وپایەی ڕۆژووگرتن وڕێزداری ڕۆژووگران.
خواى گەورە دەرگایەکی داناوە بۆ ڕۆژووگران لە هەشت دەرگاکەى بەهەشت، ئەگەر ئەوان لەو دەرگایەوە بچنە ژوورەوە؛ دەرگاکە دادەخرێت.
ڕوونكردنەوەی ئەوەیە كە بەهەشت هەشت دەرگای هەیە.
سیندی دەڵێت: كاتێك دەفەرموێت: (لە كوێن ڕۆژووگرەكان؟:أین الصائمون؟)؛ (الصائمون) واتا: ئەوانەی زۆر ڕۆژوو دەگرن هەروەكو دەووترێت: (العادل والظالم) ئەم وشانە (الصائم، العادل، الظالم) ناوی بكەرن (اسم فاعل)ن، وكەسێك بەم شێوەیە وەسف دەگرێت ئەگەر لەسەر زۆر ڕۆژووگرتن ڕاهاتبێت، نەك كەسێك بۆ یەك جار بەڕۆژوو دەبێت.
(ڕەیان) واتا ئەو شتەی كە تینوێتی ناهێڵێت؛ چونكە ڕۆژووگران تینوویان دەبێت بەتایبەت لە ڕۆژە گەرم ودرێژەكانی هاویندا، بۆیە پاداشت دەدرێنەوە بە بەخشینی ئەم دەرگا تایبەت پێیان، دەرگای ڕەیان، هەروەها ووتراوە: ڕەیان (الریان) لەسەر كێشی (فعلان)ە ئەگەر ناوێك لەسەر ئەم كێشە بێت واتا فرە زۆرە؛ بۆیە وشەی ڕەیان بە مانای ڕەوینەوەی تینوێتی دێت بەزۆری وپێچەوانەی تینوێتیە، وبەم ناوە ناونراوە؛ چونكە پاداشتی ڕۆژووگرانە لەسەر تینوێتی وبرسی بوونیان.
التصنيفات
فەزڵی ڕۆژووگرتن