إعدادات العرض
خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە
خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خودایە؛ هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت، خودایە لە ئەنساڕ وموهاجیرەكان خۆش بە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල தமிழ் Magyar ქართული Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Hausa Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរ ગુજરાતીالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هیچ ژیانێکی ڕاستەقینە نییە جگە لە ژیانی دواڕۆژ نەبێت لە نێو ڕەزامەندی وڕەحمەت وبەهەشتی الله دا، چونكە ژیانی دونیا نامێنێت، وژیانی ڕۆژی دوایی بەردەوامە وكۆتایی نایەت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای لێخۆشبوون وڕێزلێنان وچاكبوونی كرد بۆ ئەنساڕ؛ ئەوانەن كە پاڵپشتی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وموهاجیرەكان بوون وسەریان خستن وماڵ وسامانەكانیان دابەشكرد لە نێوان خۆیان وموهاجیرەكان، هەروەها نزایشی كرد بۆ موهاجیرەكان؛ ئەوانەن كە ماڵ وسامانیان جێهێشت لە پێناو فەزڵ وڕەزامەندی الله.فوائد الحديث
زوهدی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە دونیا و بەپەرۆش بوونی بۆ کردەوە کردن بۆ قیامەت.
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی ئومەتەكەی دەدات بۆ زوهدی سەبارەت بە شتومەکی دونیای کاتی وتیاچوو.
ئاماژەیە بۆ پلە وپایەی موهاجیرەكان وئەنساڕ وشانازیە بۆیان، چونكە نزای پێغەمبەریان بەدەستهێنا -صلى اللە علیە وسلم- كاتێك داوای لێخۆشبوونی بۆیان كرد.
نابێت بەندە بەختەوەر بێت بەوەی بەدەستی دەهێنێت لە دونیادا چونكە لە كاتێكی نزیكدا نامێنێت لەگەڵ ئەو ناڕەحەتیەی تێیدایە، بەڵكو شوێنی مانەوە وجێگیربوونی هەتاهەتایی تەنها بەهەشتە لە قیامەتدا.
التصنيفات
سەرزەنشتکردنی خۆشویستنی دونیا