إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دە شەوی کۆتایی بهاتایە؛ شەوەکانى زیندوو دەکردەوە، وخێزانەکانى هەڵدەستاند، وهەوڵ وکۆششی زۆری دەکرد، وئیزارەكەی^ توند دەكرد (دوور دەكەوتەوە لە -جووتبوون وپێشەكیەكانی-)». ^(ئیزار: جلی نیوەی خوارەوەی لاشەیە)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Hausa Nederlands മലയാളം ไทย Română Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر دەی كۆتایی مانگی ڕەمەزان بهاتایە؛ شەوەكانی بە جۆرە جیاوازەكانی پەرستن زیندوو دەكردەوە، هەروەها خێزانەكانی بەخەبەر دەكردەوە بۆ نوێژكردن، وزۆر كۆششی دەكرد لە پەرستندا زیاتر لەوەی لەكاتی ئاسایی ئەنجامی دەدا، هەروەها خۆی بۆ پەرستنەكان یەكلایی دەكردەوە ودوور دەكەوتەوە لە خێزانەكانی.فوائد الحديث
هاندان بۆ بەهەلزانینی کاتە پیرۆزەکان بۆ ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان تێیاندا.
نەوەوی دەڵێت: هەروەكو لەم فەرموودەیەوە ڕوون دەبێتەوە: سوننەتە لە دەی كۆتایی ڕەمەزاندا پەرستنەكان زیاد بكات، هەروەها سوننەتە شەوەكانیان زیندوو بكرێنەوە بە ئەنجامدانی پەرستنەكان.
پێویستە لەسەر بەندە کە خەمخۆر بێت سەبارەت بە خاوخێزانى وفەرمانى پەرستنیان پێبکات، وئارامگر بێت لەسەریان.
ئەنجامدانی كردەوە خێر وچاكەكان پێویستی بە پێداگیری وئارامگرتن وخۆڕاگری هەیە.
نەوەوی دەڵێت: زانایان ناكۆكن سەبارەت مانای دەستەواژەی (ئیزارەكەی توند دەكرد)، دەووترێت: كۆششكردنە لە پەرستندا زیاتر لەوەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیدەدا لە كاتەكانی تردا، وماناكەی: خۆ یەكلایی كردنەوە بۆ پەرستنەكان، دەووترێت: (ئیزارەكەم توند كرد بۆ ئەو كاروبارە)؛ واتا: خۆم یەكلایی كردەوە بۆ ئەنجامدانی، هەروەها ووتراوە: دەستەواژەیەكە بەكاردێت وەكو ئاماژەیەك بۆ دووركەوتنەوە لە ئافرەتان وسەرقاڵبوون بە پەرستنەكان.
التصنيفات
دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان