اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ مُنْكَرَاتِ الأَخْلاَقِ وَالأَعْمَالِ وَالأَهْوَاءِ

اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ مُنْكَرَاتِ الأَخْلاَقِ وَالأَعْمَالِ وَالأَهْوَاءِ

لە قوتبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەیفەرموو: «اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ مِنْ مُنْكَرَاتِ الأَخْلاَقِ وَالأَعْمَالِ وَالأَهْوَاءِ». واتە: «خودایە؛ پەنات پێدەگرم لە هەموو ڕەوشت وکردەوە وئارەزوویەكی ناپەسەند وخراپ».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

یەكێك لە نزاكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: (اللَّهُمَّ إِنِّي أَعُوذ بِكَ:خودایە؛ پەنات پێدەگرم)؛ داوای داڵدە وبە هاناوە هاتن تەنها لە تۆ دەكەم نەك لە هیچ یەكێكی تر، (مِنْ مُنْكَرَاتِ:لە خراپەی)؛ ئەو شتانەی خودا وپێغەمبەرەكەی نەهیان لێكردووە، (الأَخْلاَقِ:ڕەوشتەكان)؛ وەكو حەسوودی وخۆبەگەورەزانین، (و)؛ خراپەی، (الأَعْمَالِ:كردەوەكان)؛ وەكو جوێن وتانەدان، (و)؛ لە هەموو (الأَهْوَاءِ:ئارەزووەكان)؛ كە نەفس ئارەزووی دەكات وپێچەوانەی شەریعەتە.

فوائد الحديث

فەزڵ وپلەپایەی ئەم نزایە وسونەتە بخوێندرێت.

ئیماندار بەپەرۆشە لەسەر دوورکەوتنەوە لە ڕەوشتە ناشیرینەکان وکردەوە خراپەکان، وهۆشدارە سەبارەت بەوەی تووشی شوێنکەوتنی هەوا وئارەزوو وشەهوەتە فەوتێنەرەکان نەبێت.

دابەشبوونی ڕەوشتەکان وکردەوەکان وهەوا وئارەزووەکان بۆ باش -خێر- وخراپ -شەڕ-.

التصنيفات

ئەو نزایانەی کە لە قورئان وسونەتدا هاتووە