دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: ژیری و لەسەرخۆیی

دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: ژیری و لەسەرخۆیی

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە ئەشەجی عەبدئەلقەیسی فەرموو: «دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: ژیری و لەسەرخۆیی».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە مونزیری كوڕی عائیز (ناسراو بە ئەشەج) كە لە هۆزی عەبدئەلقەیسە -ڕەزای خوای لێبێت-: دوو سیفەتت تێدایە خواى گەورە خۆشی دەوێن: هۆشیاری وژیری، ودڵنیابوون و لەسەرخۆیی وئارامگرتن وپەلە نەكردن.

فوائد الحديث

هاندان بۆ خۆڕازاندنەوە بە ڕەوشتی ژیری و لەسەرخۆیی.

ئامۆژگاری کردن بۆ دڵنیا بوون لە بابەت وڕووداوەکان ودەبێت ڕەچاوی سەرەنجام وئاکامەکان بکرێت.

ژیری و لەسەرخۆیی لە سیفەت وڕەوشتە ستایشكراوەكانن.

پێویستە مرۆڤ حەمد وسوپاسی الله بكات بەهۆی ئەوەی لەسەر ڕەوشتە جوان وستایشكراوەكان خوڵقاندوویەتی.

(ئەشەج:أَشَجِّ) لە زمانی عەرەبیدا بە كەسێك دەووترێت كە برین هەبێت لە ڕووی یان سەری یان نێوچەوانی.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا, ڕەوشتە جوانەکان