إعدادات العرض
دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت
دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت
لە عبداللەی کوڕی عەمرو -ڕەزای خوایان لێبێت- دەگێڕێتەوە گوێی لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت» پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك)» واتە: «ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە؛ دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands Hausa മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە دڵەكانی نەوەكانی ئادەم لە بەینی دوو پەنجەن لە پەنجەكانی خوای میهرەبان؛ وەكو یەك دڵ وبەو شێوەیەی بیەوێت ئاراستەی دەكات، ئەگەر بیەوێت دڵەكە دادەمەزرێنێت لەسەر هەق وڕاستی، وئەگەر بیەوێت لای دەدات لە هەق وڕاستی، وڕكێف كردنی بە هەموو دڵەكان هەروەكو ڕكێف كردنیەتی بە یەك دڵ؛ هیچ شتێك لە شتێكی تر سەرقاڵی ناكات -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نزای كرد وفەرمووی: (اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ: ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان ئاڕاستە دەکەیت)؛ جارێك بەرەو پەرستنەكان وجارێك بەرەو سەرپێچیەكان، (صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك: دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت).فوائد الحديث
جەختکردنەوە لەسەر بوونی قەدەر، وخواى گەورە دڵەکانى بەندەکان ئاراستە دەکات بەو شێوەیەی لەسەریان نووسیوویەتی.
پێویستە مسوڵمان بەردەوام داوا لە پەروەردگاری بكات بۆئەوەی جێگیری بكات لەسەر هەق وهیدایەت.
ترسان لە خوای گەورە وپەیوەست بوون تەنها بە ئەو زاتە بێ هاوبەش وبێ هاوتایە.
ئاجوری دەڵێت: (شوێنكەوتووانی هەق بەو شێوەیە وەسفی خوای گەورە دەكەن -عز وجل- كە ئەو وەسفی خۆی پێكردووە، وبەو شێوەی پێغەمبەرەكەی وەسفی كردووە -صلى اللە علیە وسلم-، وبەو شێوەی هاوەڵان وەسفیان كردووە -ڕەزای خوایان لێبێت-؛ وئەمیش مەزهەبی زانایانە ئەوانەیان كە شوێنكەوتوون وبیدعەچی نین). ئەهلی سوننە داندەنێن بەو ئەو شتانەی كە خوای گەورە سەبارەت بە نەفسی خۆی هەواڵی داوە وجەختی لەسەر كردۆتەوە لە ناوەكانی وسیفەتەكانی؛ بە بێ لادان لە مانا ڕاستەقینەكە وبە بێ پەكخستنی مانا ڕاستەقینە وبە بێ لێكدانەوەی چۆنیەتی وبە بێ چواندن، وئەوەی خوای گەورە سەبارەت بە نەفسی خۆی نكۆڵی لێكردووە؛ ئەوانیش نكۆڵی لێدەكەن، وبێدەنگن سەبارەت بەو شتانەی نكۆڵی وجەخت كردنەوەی لەسەر نەهاتووە، خوای گەورە دەفەرموێت: ﴿لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ﴾ واتە: ﴿ھیچ شتێك بە وێنەی خوا نیە (نە لە زات و نە لە سیفەت و نە لە کرداریدا) وە ئەو بیسەر وبینایە﴾.