إعدادات العرض
پرسیاری لێکرا دەربارەی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم-
پرسیاری لێکرا دەربارەی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم-
لە ئیبن ئەبی مولەیكەوە دەڵێت: لە یەکێک لە خێزانەكانی پێغەمبەرەوە -صلی الله علیه وسلم-؛ -(ئەبو عامر) دەڵێت: نافیع ووتی: پێم وایە حەفسە بوو- کە پرسیاری لێکرا دەربارەی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەری خودا -صلی الله علیه وسلم-، ئەویش ووتی: «ئێوە ناتوانن (وەک ئەو بیخوێننەوە)». پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن بوو. ووتی: خوێندنەوەیەکی لەسەرخۆ و ڕوون بوو، ئەبو عامر دەڵێت: نافیع ووتی: ئیبن ئەبی مولەیکە بۆی گێڕاینەوە (كە بەم شێوەیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- قورئانی دەخوێندەوە): {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ} پاشان دەوەستا، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ} پاشان دەوەستا، {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}.
الترجمة
العربية Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული Indonesia বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands Hausa ਪੰਜਾਬੀ Kiswahili Tagalog ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી සිංහල Русский मराठी മലയാളം ಕನ್ನಡالشرح
پرسیار كرا لە حەفسە دایکی باوەڕداران -ڕەزای خوای لێبێت-: پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- چۆن قورئانی دەخوێندەوە؟ فەرمووی: ئێوە ناتوانن وەکو ئەو بخوێننەوە، پێی ووترا: پێمان بڵێ چۆن قورئانی دەخوێندەوە. نافیع دەڵێت: ئیبن ئەبی مولەیکە قورئانی بۆ خوێندینەوە بە خوێندنەوەیەك کە پەلەی تێدا نەکرد و لەسەرخۆ بوو؛ بۆئەوەی چۆنیەتی قورئان خوێندنی پێغەمبەریان بۆ بگێڕێتەوە -صلى الله عليه وسلم-، و شێوازی دەربڕینەكانی نزیك بكاتەوە بۆیان بۆئەوەی لێی تێبگەن، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ {الحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، {الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەکەی بڕی، پاشان {مَالِكِ يَوْمِ الدِّينِ}ی خوێند، پاشان خوێندنەوەكەی بڕی، وبەو شێوەیە.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەی ڕێبازی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- لە خوێندنەوەی قورئاندا.
جێبەجێکردنی کرداری بۆ ڕوونکردنەوەی سیفەت وچۆنیەتی قورئان خوێندنەوەی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
ڕەوایەتی خوێندنەوەی قورئان بە لەسەرخۆیی و تەجویدەوە؛ چونکە زیاتر یارمەتیدەرە بۆ تێڕامان لێی.
گرنگیدانی پێشینە چاکەکان بە قورئانی پیرۆز، و بە کردەوەکانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-.
گرنگی فێربوونی زانستی تەجوید و زانستەکانی قورئان.
التصنيفات
زانستی تەجوید