إعدادات العرض
ڕیزی پێشەوە تەواو بکەن، پاشان ئەوەی لە دوای دێت، و ئەگەر هەر کەموکورتییەک هەبوو؛ ئەوا با لە ڕیزی کۆتاییدا بێت
ڕیزی پێشەوە تەواو بکەن، پاشان ئەوەی لە دوای دێت، و ئەگەر هەر کەموکورتییەک هەبوو؛ ئەوا با لە ڕیزی کۆتاییدا بێت
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ڕیزی پێشەوە تەواو بکەن، پاشان ئەوەی لە دوای دێت، و ئەگەر هەر کەموکورتییەک هەبوو؛ ئەوا با لە ڕیزی کۆتاییدا بێت».
[صەحیحە] [رواه أبو داود والنسائي]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Bahasa Indonesiaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بەو پیاوانە کردووە کە بە کۆمەڵ نوێژ دەکەن؛ ڕیزی یەکەم تەواو بکەن، پاشان ڕیزی پشتی، و بەم شێوەیە، ئەگەر کەموکورتی لە ڕیزێکدا هەبێت؛ با ئەم کەموکورتیە لە ڕیزی کۆتاییدا بێت.فوائد الحديث
ڕوونکردنەوەی سوننەت لە ڕێکخستنی ڕیزەکاندا.
پێویستە نوێژخوێنان بۆشایی لە ڕیزەکانی پێشەوەدا نەهێڵن، بەڵکو دەبێت بۆشاییەكە لە ڕیزی کۆتاییدا بێت.
التصنيفات
فەزڵی نوێژی جەماعەت وحوکمەکانی