چەند فەرمانڕەوایەك دێن؛ درۆ دەكەن وستەم دەكەن، هەركەسێك درۆكانیان بە ڕاست دابنێت ویارمەتیان بدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە من نییە، ومنیش لە ئەو نییم

چەند فەرمانڕەوایەك دێن؛ درۆ دەكەن وستەم دەكەن، هەركەسێك درۆكانیان بە ڕاست دابنێت ویارمەتیان بدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە من نییە، ومنیش لە ئەو نییم

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «چەند فەرمانڕەوایەك دێن؛ درۆ دەكەن وستەم دەكەن، هەركەسێك درۆكانیان بە ڕاست دابنێت ویارمەتیان بدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە من نییە، ومنیش لە ئەو نییم، وناگاتە لام لەسەر حەوزەكە، وئەوەی درۆكانیان بە ڕاست دانەنێت، ویارمەتیان نەدات لەسەر ستەمكردنیان؛ ئەو كەسە لە منە، ومنیش لە ئەوم، ودەگاتە لام لەسەر حەوزەكە».

[صەحیحە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە پاش مردنی ئەو؛ چەند فەرمانڕەوایەك دەسەڵات دەگرنە دەست ودرۆ دەكەن لە قسەكانیان، ئەوەی دەیڵێن ئەنجامی نادەن، وستەم دەكەن لە حوكم كردندا، هەركەسێك بچێت بۆ لایان ودرۆكانیان بەڕاست دابنێت، ویارمەتیان بدات لەسەر ستەم بە كردەوە یان بە قسە وەكو فەتوادان بۆیان بۆئەوەی لێیان نزیك بێتەوە؛ ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- خۆی دابڕاندووە -بەریئە- لەو كەسە ولە ئەو نییە وئەویش لە پێغەمبەر نییە، ولە ڕۆژی قیامەتدا ناچێتە سەرە حەوزی كەسەر، وئەوەی نەچێت بۆ لایان ودرۆكانیان بەڕاست دانەنێت ویارمەتیان نەدات لەسەر ستەم كردنیان؛ ئەوا ئەو كەسە لە پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- وپێغەمبەریش لە ئەوە، ولە ڕۆژی قیامەتدا دەگات بە دیداری لەسەر حەوزی كەوسەر.

فوائد الحديث

ئەگەر كەسێك بچێت بۆ لای فەرمانڕەوا بە مەبەستی ڕێنموێنی وئاراستە كردن وكەمكردنەوەی خراپە؛ ئەمە داواكراوە، بەڵام ئەگەر بچێت بۆ لایان بۆئەوەی هاوكاریان بێت لەسەر ستەمكردن ودرۆكانیان بە ڕاست دابنێت؛ ئەمە سەرزەنشتكراوە.

ڕوونكردنەوەی هەڕەشە لەسەر ئەو كەسەی یارمەتی فەرمانڕەوا دەدات لەسەر زوڵم وستەمكردنی.

ئەم هەڕەشەیەی لە فەرموودەكەدا هاتووە بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونی یارمەتیدانی فەرمانڕەوا لەسەر زوڵم كردن، وئەم كردەوەیە لە تاوانە گەورەكانە.

هاندان بۆ هاوكاری كردن لەسەر چاكەكاری وتەقواداری، وهاوكاری نەكردن لەسەر گوناهـ ودەستدرێژی.

جەختكردنەوە لەسەر بەخشینی (حەوزی كەوسەر) بە پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-، وئومەتەكەی دەچن بۆ لای لەسەر ئەو حەوزە.

التصنيفات

ئادابەکانی فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە, مافی پێشەوا لەسەر دانیشتوان