هۆشدار بن ترسان لە خەڵكی واتان لێنەكات كە مرۆڤ شتێك ڕاست وهەق بێت ونەوێرێت بیڵێت؛ ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی

هۆشدار بن ترسان لە خەڵكی واتان لێنەكات كە مرۆڤ شتێك ڕاست وهەق بێت ونەوێرێت بیڵێت؛ ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هۆشدار بن ترسان لە خەڵكی واتان لێنەكات كە مرۆڤ شتێك ڕاست وهەق بێت ونەوێرێت بیڵێت؛ ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەنێو هاوەڵانیدا وتاریدا؛ لەو شتانەی سەبارەتی وەسیەتی كرد ئەوە بوو كە نابێت مسوڵمان لە ترسی قسە ودەسەڵاتی خەڵكی واز بهێنێت لە ووتنی هەق وفەرمانپێكردنی ئەگەر شتەكەی بینی بێت یان زانیبێتی.

فوائد الحديث

هاندان بۆ دەرخستنی هەق وڕاستی ونەشاردنەوەی لە ترسی خەڵكی.

ووتنی هەق مانای شكاندنی پابەند بوون نییە بە ڕەوشتی جوان لە شێوازی ووتنی ودانایی وئامۆژگاری چاك سەبارەتی.

واجبێتی نكۆڵی كردن لە خراپە، ودەبێت مافی خوای گەورە -سبحانه وتعالی- پێش بخرێت ئەگەر بەرژەوەندی خەڵكی پێچەوانەی بێت.

التصنيفات

حوکمی فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە