إعدادات العرض
لە سەرەتاوە كە وەحی دەستیپێكرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ خەونی باش بوو
لە سەرەتاوە كە وەحی دەستیپێكرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ خەونی باش بوو
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «لە سەرەتاوە كە وەحی دەستیپێكرد بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-؛ خەونی باش بوو، هەر خەونێكی دەبینی وەكو شەبەقی بەیان دەهاتە دی، پاشان بە تەنها بوونی لەلا خۆشەویست كرا، وبە تەنها دەمایەوە لە ئەشكەوتی حیڕا وچەند شەوێك تێیدا پەرستنی ئەنجامدەدا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لای خێزانەكەی، وبۆ ئەو شەوانە خواردنی لەگەڵ خۆی دەبرد، پاشان دەگەڕایەوە بۆ لای خەدیجە وخواردنی دەبرد بۆ شەوەكانی تر، (بەم شێوەیە بەردەوام بوو) هەتاوەكو هەق وڕاستی هات لەكاتێكدا ئەو لە نێو ئەشكەوتی حیڕا بوو، فریشتەكە (جبریل) هات، وفەرمووی: «بخوێنە»، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «من خوێندەوار نییم»، هەروەها فەرمووی: «گرتمی بەخۆیەوە وگوشیمی هەتا وزەم لێ بڕا وتەواو شەكەت بووم پاشان بەرمی دا»، ئینجا (جبریل) فەرمووی: «بخوێنە»، ووتم: «من خوێندەوار نیم، بۆ جاری دووەم گرتمی بەخۆیەوە وگوشیمی هەتا وزەم لێ بڕا وتەواو شەكەت بووم پاشان بەرمی دا»، ئینجا (جبریل) فەرمووی: «بخوێنە»، ووتم: «من خوێندەوار نیم، وبۆ جاری سێیەم گرتمی بەخۆیەوە وگوشیمی هەتا وزەم لێ بڕا وتەواو شەكەت بووم پاشان بەرمی دا»، پاشان (جبریل) فەرمووی: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ خَلَقَ الإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الأَكْرَمُ﴾ [العلق:1-3] واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە﴾، دواتر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بەم ئایەتانە گەڕایەوە ماڵەوە لەكاتێكدا دڵی ترس ولەرز دایگرتووە، چووە لای خەدیجەی كچی خوەیلید -ڕەزای خوای لێبێت-، وفەرمووی: «دامبپۆشن، دامبپۆشن»، ئەوانیش دایانپۆشی هەتاوەكو ترسەكەی نەما، ئەوەی بەسەریدا هات بۆ خەدیجە گێڕایەوە، وفەرمووی: «ترسام لەوەی شتێكم بەسەردا بێت»، خەدیجە ووتی: «نەخێر، والله؛ الله هەرگیز ڕیسوات ناكات، چونكە تۆ پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنیت، وكەسی لاواز دەگریتە ئەستۆت، ودەبەخشیت بە نەدار، وڕێز لە میوان دەگریت، ویارمەتی لێقەوماو دەدەیت»، پاشان خەدیجە بردی هەتاوەكو هێنای بۆ لای وەرەقەی كوڕی نەوفەلی كوڕی ئەسەدی كوی عەبدئەلعوزا، كوڕی مامی خەدیجە، ئەم پیاوە لە جاهیلیەتدا؛ نەسڕانیەتی خۆی ڕاگەیاند، ونووسینی بە عیبرانی دەزانی، بۆیە هێندەی خوا بیەوێت؛ لە ئینجیلی دەنووسیەوە بە عیبرانی، وپیاوێكی بەتەمەن ونابینا بوو، خەدیجە پێی ووت: ئەی كوڕی مام، گوێ بگرە لە برازاكەت، وەرقە پێی ووت: ئەی كوڕی برام، ئادەی پێم بڵێ چی دەبینیت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی بینیبووی؛ بۆی گێڕایەوە، وەرەقە پێی ووت: ئەمە هەمان فریشتەیە كە الله دایبەزاند بۆ سەر موسا، خۆزگایە گەنج بووایەم، خۆزگایە زیندوو بووایەم؛ كاتێك گەلەكەت دەرت دەكەن (لە مەككە)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا ئەوان من دەر دەكەن؟»، (وەرەقە) ووتی: بەڵێ، هەرپیاوێك ئەوەی هێنا بێت كە تۆ هێناوتە؛ ئەوا دژایەتی كراوە، ئەگەر بگەمە ڕۆژەكانت ئەوا بە هەموو هێزێكمەوە سەرت دەخەم، ئیتر ئەوەندەی نەبرد و وەرەقە وەفاتی مرد، وماوەیەك وەحی دانەبەزی».
الترجمة
العربية Tiếng Việt Bahasa Indonesia Nederlands Kiswahili অসমীয়া English ગુજરાતી සිංහල Magyar ქართული Hausa Română ไทย Português मराठी ភាសាខ្មែរ دری አማርኛ বাংলাالشرح
دایكی ئیمانداران (عائیشە) -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە سەرەتای وەحی بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- خەو بینین بوو، هەر خەوێكی ببینیایە دەهاتە دی ودەردەكەوت وەكو ڕۆشنایی بەیان، پاشان بە تەنها بوونی لەلای خۆشەویست كرا، بە تەنها دەمایەوە لە ئەشكەوتی حەڕا تێیدا بۆ چەند شەوێك پەرستنی ئەنجامدەدا پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ لای خاوخێزانی، وهەندێك خواردنی دەبرد بۆ ئەو شەوانە، پاشان دەگەڕایەوە بۆ لای دایكی ئیمانداران خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت- وخواردنی تری دەبرد بۆ شەوەكانی دواتر، هەتاوەكو فەرمانی هەق هات لەكاتێكدا ئەو لەنێو ئەشكەوتی حەڕا بوو. فریشتە جبریل -علیه السلام- هات بۆلای وفەرمووی: بخوێنە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ناتوانم بخوێنمەوە، دەفەرموێت: گرتمی ولە باوەشی دام وگوشیمی هەتاوەكو وزە وتوانام لێبڕا پاشان بەریدام، دیسانەوە فەرمووی: بخوێنە، ووتم: ناتوانم بخوێنم، جارێكی تر گرتمی ولە باوەشی دام وگوشیمی هەتاوەكو وزە وتوانام لێبڕا پاشان بەریدام، وفەرمووی: بخوێنە، ووتم: ناتوانم بخوێنمەوە، دیسانەوە گرتمی ولە باوەشی دام وگوشیمی هەتاوەكو وزە وتوانام لێبڕا پاشان بەریدام، وفەرمووی: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ * خَلَقَ الإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ * اقْرَأْ وَرَبُّكَ الأَكْرَمُ﴾ [العلق:1-3] واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە * مرۆڤی دروست کردوە لە خوێنێکی بەستوو * بخوێنە، پەروەردگاری تۆ(لە ھەموو کەس) بەخشندە ترە﴾. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم ئایەتانە گەڕایەوە بۆ ماڵ ودڵی دەلەرزا لە ترسی مردن، وهات بۆ لای خەدیجەی خێزانی (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت-، وفەرمووی: بە شتێك دامبپۆشن، بە شتێك دامبپۆشن، بە شتێك دامبپۆشن؛ هەتاوەكو ترسی نەما، ئەوەی بەسەریدا هات بۆ خەدیجەی باسكرد، وفەرمووی: ترسام لەوەی بمرم، خەدیجە ووتی: نەخێر، والله خودا هەرگیز ڕیسوات ناكات، تۆ پەیوەندی خزمایەتی دەگەیەنیت، وكەسی لاواز دەگریتە ئەستۆ كە ناتوانێت كاروباری خۆی بەڕێوە ببات، ویارمەتی هەژاری نەبوو دەدەیت؛ بەشێوەیەك دەبەخشیت بە خەڵكی كە هەرگیز لای خەڵكی تر ئەوەیان پێنابەخشرێت، وڕێز لە میوان دەگریت، وبە هانای كەسی لێقەوماو دەچیت. پاشان خەدیجە هێنای بۆ لای وەرەقەی كوڕی نەوفەلی كوڕی ئەسەدی كوڕی عەبدئەلعوزا، كە كوڕی مامی خەدیجەیە، ئەم پیاوە پشتی لە جاهیلیەت كرد ونەسڕانیەتی خۆی ڕاگەیاندبوو، وهێندەی خودا بیەوێت لە ئینجیلی دەنووسیەوە بە عیبرانیەت، وپیاوێكی بەتەمەن ونابینا بوو، خەدیجە پێی ووت: ئەی كوڕی مام، گوێ لە كوڕ براكەت بگرە، وەرەقە پێی ووت: ئەی كوڕ برام، چیت بینیووە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوەی بەسەریدا هات بۆی باسكرد، وەرەقە پێی ووت: ئەوە جبریلە كە خودا دایبەزاند بۆ سەر پێغەمبەر موسا -علیه السلام-، خۆزگایە ئەو كاتە گەنج دەبووم، خۆزگایە ئەو كاتە زیندوو دەبووم كاتێك گەلەكەت دەرت دەكەن لە مەككە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەوا من دەردەكەن لە مەككە؟! ووتی: بەڵێ، هەرپیاوێك ئەوەی هێنا بێت كە تۆ هێناوتە ئەوا ئازار دەدرا ودژایەتی دەكرا، وئەگەر بگەم بە ڕۆژەكانت ئەوا بە هەموو هێزێكمەوە سەرت دەخەم. پاشان وەرەقە بۆ ماوەیەكی زۆر نەژیا و وەفاتی كرد، وبۆ ماوەیەك وەحی دواكەوت ودانەئەبەزی.فوائد الحديث
ڕوونكردنەوەی سەرەتای دەستپێكردنی وەحی بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.
خەون بینینی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەشێكە لە بەشەكانی وەحی.
هەڵگرتنی بەشێك لە خۆراك وپێویستی؛ ڕێگەپێدراوە، وپێچەوانەی تەوەكول وپشت بەستن بە الله نییە، چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەمەی ئەنجام داوە.
ئاماژەیە بۆ كامڵی بەخشندەیی خوای گەورە بەوەی بەندەكانی فێری شتانێك كرد كە نەیاندەزانی، ودەریانی هێنا لە تاریكایی نەزانی بەرەو ڕۆشنایی زانست.
ئاماژەیە بۆ پلەو پایە وفەزڵی زانستی نووسینەوە؛ كە سوودی زۆری تێدایە لە ژماردن نایەت، لەوانەیش: بەهۆیەوە زانستەكان تۆمار كران، وحوكم وداناییەكان پارێزران، وهەواڵی پێشینان باسدەكرێت، وكتێبە دابەزێنراوەكانی الله؛ پارێزران، وكاروباری ئاین ودونیا ڕێكخرا.
یەكەم ئایەت لە قورئانی پیرۆز دابەزی؛ ئەم ئایەتە بوو: ﴿اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ﴾ [العلق: 1] واتە: ﴿(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بخوێنە بە ناوی پەروەردگارتەوە کە ھەموو شتێکی دروست کردووە﴾.
ڕەوشە جوانەكان، وكردەوە خێر وچاكەكان هۆكارن بۆ سەلامەتبوون لە سەرەنجامی خراپ، وجۆرە جیاوازەكانی ناڕەحەتی وناخۆشی، بۆیە هەركەسێك زۆر خێر وچاكە بكات؛ سەرەنجامی چاك دەبێت، وهیوا هەیە بەوەی سەلامەت بێت لە ئاین ودونیایدا.
ستایشكردنی مرۆڤ لە پێش خۆیدا ئەگەر بۆ بەرژەوەندییەك بێت؛ ڕێگەپێدراوە.
پێویستە دڵنەوایی ئەو كەسە بكرێت كە تووشی ترس هاتووە وموژدەی پێبدرێت، وهۆكارەكانی سەلامەتبوونی بۆ باس بكرێت.
مەزنترین وباڵاترین بەڵگەیە لەسەر كامڵێتی خەدیجە -ڕەزای خوای لێبێت-، وبەهێزی نەفس وڕاوبۆچوونی، وگەورەیی تێگەیشتنی، چونكە لە وەسفكردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی هەموو جۆرێك لە جۆرەكانی بنچینەی ڕەوشتە جوانەكانی كرد، چونكە چاكەكاری یان بەرامبەر كەسە نزیكەكانە، یان بەرامبەر كەسە بیانیەكانە، یان بە لاشە دەكرێت، یان بە پارە وسامان، یان بەرامبەر ئەو كەسانە دەكرێت كە دەتوانن كاروباری خۆیان بەڕێوە ببەن، یان بەرامبەر خەڵكانی تر دەكرێت، وتەكانی فراوان وگونجاو بوون وگەلێك سوودیان لەخۆگرتووە.
ئەگەر كەسێك تووشی كارەساتێك بێت؛ ئەوا سونەتە بچێت بۆ لای یەكێك كە متمانەی هەیە بە ئامۆژگارییەكانی ودروستی ڕاوبۆچوونی.