نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا، نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا

نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا، نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گرنگترین وەسیەتی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە كاتی سەرەمەرگیدا بریتی بوو لە: «نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا، نوێژكردن وئەوەی خاوەندارین لە دەستی ڕاستاندا»، هەتاوەكو پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سینگی دەنگی خوڕەخوڕی لێوە دەهات لە وتنیدا، وچیتر نەیدەتوانی بە زمانی ئەم وشانە بڵێت.

[صەحیحە]

الشرح

زۆربەی وەسیەت وئامۆژگاریەكانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ ئومەتەكەی لەكاتی سەرەمەرگیدا بریتی بوو لە: پابەند بن بە نوێژ وبەردەوام بن لەسەریان وبیانپارێزن ولێیان بێ ئاگا مەبن، هەروەها مافی موڵكی دەستی ڕاستتان بدەن لە بەندە وكەنیزەك وبە نەرمونیانی مامەڵەیان لەگەڵدا بكەن، هێشتا ئەم وەسیەتانەی دووبارە دەكردەوە هەتاوەكو قوڕگی دەنگی خوڕەخوڕی لێوە دەهات، وچیتر نەیدەتوانی بە ڕوونی بە زمانی بیڵێت.

فوائد الحديث

مەزنی بابەتی نوێژكردن ومافی موڵكی دەستی ڕاست؛ چونكە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە كۆتا ئامۆژگاریدا وەسیەتی كردووە سەبارەتیان.

نوێژ كردن لە گەورەترین مافەكانی الله یە لەسەر بەندەكانی، وجێبەجێكردنی مافەكانی خەڵكی بەتایبەتی مافی لاوازەكان وئەوانەی لە ژێر دەستدان جگە لە منداڵەكان؛ لە مەزنترین مافەكانی خەڵكین.

التصنيفات

کۆچی دوایی پێغەمبەر ﷺ, واجب بوونی نوێژ وحوکمی ئەو کەسەی کە نوێژ ناکات