إعدادات العرض
ئەوەندە کردەوە بکەن کە لە تواناتدا هەیە، والله خواى گەورە بێزار نابێت (لە پاداشتدانەوەتان) هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن (لە کردەوە کردن)
ئەوەندە کردەوە بکەن کە لە تواناتدا هەیە، والله خواى گەورە بێزار نابێت (لە پاداشتدانەوەتان) هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن (لە کردەوە کردن)
لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران وخێزانى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: حەولا کچی توەیت کوڕی حەبیب کوڕی ئەسەد کوڕی عەبدئەلعوزا بەلایدا تێپەڕ بوو، وئەویش پێغەمبەری خودای لە لابوو -صلى اللە علیە وسلم-، ووتم: ئەمە حەولای کچی توەیتە، دەڵێن: شەوان ناخەوێت (شەونوێژ دەکات)، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «شەو ناخەوێت! ئەوەندە کردەوە بکەن کە لە تواناتدا هەیە، والله خواى گەورە بێزار نابێت (لە پاداشتدانەوەتان) هەتاوەکو ئێوە بێزار دەبن (لە کردەوە کردن)».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog ئۇيغۇرچە Hausa Tiếng Việt Magyar ქართული සිංහල Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- لە لای حەولای کچی توەیت بوو -ڕەزای خوای لێبێت-، ئەو دەرچوو وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتە ژوورەوە. عائیشە پێی ووت: ئەم ئافرەتە شەوان ناخەوێت بەڵكو زیندووی دەكاتەوە بە شەونوێژ كردن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆ نكۆڵی كردن لەوەی ئەم بارگرانیەی خستۆتە ئەستۆی خۆی؛ فەرمووی: شەو ناخەوێت! خۆتان سەرقاڵ بكەن بە كردەوە چاكەكان بەو شێوەیەی دەتوانن بەردەوام بن لەسەری، والله خوای گەورە بێزار نابێت لە پاداشتدانەوەی زۆری بەندە چاكەكارە گوێڕایەڵەكانی هەتاوەکو ئەوان بێزار دەبن و واز لە كردەوەكە دەهێنن.فوائد الحديث
زۆر ئەنجامدانى پەرستن زیاتر لەوەى لە تواناى لاشەدا هەیە دەبێتە هۆی بێزار بوون بۆیە نەفس وا لەمرۆڤ دەکات واز لەو پەرستنە بهێنێت.
میانڕەوی ومامناوەندی لە ئەنجامدانی پەرستندا هۆكارە بۆ بەردەوامی وجێگیربوون لەسەری.
كردەوەی چاكی كەم وبەردەوام خێرترە لە كردەوەی زۆر وپچڕاو.
نەوەوی دەڵێت: بەردەوامی لەسەر ئەنجامدانی كەمێك لە پەرستن هۆكارە بۆ بەردەوامی گوێڕایەڵ وپەرستش بە زیكر وتەقوا ودڵسۆزی ونزیكبوونەوە لە الله، بە پێچەوانەی ئەنجامدانی پەرستنی زۆر وقورس، سەرەنجام كەمی بەردەوام زۆر دەبێت وبە چەندەها جار زیاتر دەبێت لە زۆری پچڕاو.
التصنيفات
مافەکانی مرۆڤ لە ئیسلامدا