قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو خەڵکی شانازی دەکەن بە (دروستکردن وڕازاندنەوەی) مزگەوتەکان

قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو خەڵکی شانازی دەکەن بە (دروستکردن وڕازاندنەوەی) مزگەوتەکان

لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «قیامەت هەڵناسێت هەتاوەکو خەڵکی شانازی دەکەن بە (دروستکردن وڕازاندنەوەی) مزگەوتەکان».

[صەحیحە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە لە نیشانەكانی نزیكبوونەوەی قیامەت وكۆتایی دونیا ئەوەیە خەڵکی شانازی دەکەن بە ڕازاندنەوەی مزگەوتەکان، یان شانازی دەكەن بە دونیا لە نێو مزگەوتدا؛ لەكاتێكدا مزگەوت تەنها بۆ یادی خوای گەورە دروستكراوە.

فوائد الحديث

حەرامبوونی شانازی کردن بە دروستکردنی مزگەوتەکان، وکردەوەیەکی قبوڵ نەکراوە؛ چونکە بۆ خواى گەورە ئەم کردەوەیەی نەکردووە.

نەهی کردن لە ڕازاندنەوەى مزگەوتەکان بە ڕەنگی جیاواز ونیگار ونەخش ونووسین؛ چونکە دەبێتە هۆی سەرقاڵکردنی ئامادەبووان ونوێژخوێنەکان بە سەیرکردنیان.

سیندی دەڵێت: ئەوەی لەم فەرموودەیەدا باسكراوە هاتۆتە دی لە ئێستادا وئەوەی ڕوودەدات شاهێدی بۆ ڕاستگۆیی فەرموودەكە دەدەن، بۆیە ئەم فەرموودەیە لە ڕیزی موعجیزە سەرسوڕهێنەرەكانی پێغەمبەرن -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

حوکمەکانی مزگەوت