گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە

گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە

لە هانیئی -بەندەی ئازادکراو- لە لایەن عوسمانەوە دەڵێت: ئەگەر عوسمان لەسەر گۆڕ ڕابوەستایە دەگریا هەتاوەکو ڕیشی تەڕ دەبوو، پێی ووترا: باسی بەهەشت ودۆزەخ دەکەیت ناگریت؛ بەڵام لەسەر ئەمە -لەسەر گۆڕ- دەگریت؟ ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «گۆڕ یەکەم قۆناغە لە قۆناغەکانى قیامەت، ئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری بێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر یەکێک لێی ڕزگاری نەبێت؛ ئەوەى لە پاشی دێت سەختترە».

[حەسەنە]

الشرح

پێشەوای ئیمانداران عوسمانی كوڕی عەفان -ڕەزای خوای لێبێت- ئەگەر لەسەر گۆڕێك بوەستایە دەگریا هەتاوەكو ڕیشی تەڕ دەبوو بە فرمێسكەكانی، پێی ووترا: باسی بەهەشت ودۆزەخ دەكرێت ناگریت وەكو بەپەرۆشبوونێك بۆ بەهەشت وترسێك لە ئاگری دۆزەخ! بەڵام لەسەر گۆڕ دەگریت؟ ووتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: گۆڕ یەكەم قۆناغە لە قۆناغەكانی قیامەت، ئەگەر بەندە پارێزراو بوو وڕزگاری بوو لێی ئەوا ئەوەی لە پاشی دێت ئاسانترە، وئەگەر ڕزگاری نەبوو لە سزای گۆڕ؛ ئەوا ئەو سزایەی لە پاشی دێت سەختترە لەوەی تێیدایە.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەی تەقواداری ولە خوا ترسانی عوسمانى کوڕی عەفان -ڕەزاى خواى لێبێت- وئەو یەکێکە لەوانەی موژدەی چوونە بەهەشتیان پێدراوە.

گریان ڕێگەپێدراوە لەکاتى بیرکردنەوە لە ناڕەحەتیەکانى نێو گۆڕ وقیامەت.

جەختکردنەوە لەسەر ئەوەى لەنێو گۆڕدا ڕوو دەدات لە نیعمەت وسزادان.

هۆشداریدان وترساندن سەبارەت بە سزای نێو گۆڕ.

التصنيفات

ترسناکی ژیانی ناو گۆڕەکان