دەستی دز دەبڕدرێت لە (دزینی) چارەكە دینارێک و زیاتر

دەستی دز دەبڕدرێت لە (دزینی) چارەكە دینارێک و زیاتر

لە عائیشەوە دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەستی دز دەبڕدرێت لە (دزینی) چارەكە دینارێک و زیاتر».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونی کردووەتەوە کە دەستی دز دەبڕدرێت بە دزینی چارەكە دینارێک لە ئاڵتون، وبەهەمان شێوە بە دزینی زیاتر لە و ڕێژەیە، وە بە دزینی هەرشتێک کە نرخەکەی بگاتە نرخی ١.٠٦ گرام لە ئاڵتون.

فوائد الحديث

دزیکردن لە تاوانە گەورەکانه.

الله سزای تاوانی دزی کردنی دیاری کردووە، ئەویش بریتییە لە دەست بڕینی؛ هەروەک الله دەفەرموێت: {والسارق والسارقة فاقطعوا أيديهما} [المائدة: 38]، واتە: {دزی پیاو وئافرەت هەردووکیان دەستیان ببڕن}،

وە مەرجەكانی ئەم دەست بڕینە لە سوننەتدا ڕوون کراوەتەوە.

مەبەست لە دەست لەم فەرموودەیەدا بریتیە لە بڕینەوەی دەست (لەپ بە پەنجەكانەوە) هەتاوەكو جومگەی قۆڵ -هەتا مەچەك-.

لە حیکمەتی دەست بڕینی دز، پارێزگاری کردنە لە سامانی خەڵکی، وە ترساندنی دەستدرێژكارانە لە ئەنجامدانی ئەو کارە قێزەونە.

دینارێک واتا یەک میسقال لە ئاڵتون، کە ڕێژەی (٤.٢٥ گرام)ی عەیارە ٢٤ دەکات؛ کەواتە چارەكێك دینار هاوتایە بە گرام وشتێک لە ئاڵتونی عەیارە ٢٤ .

التصنيفات

سنووری دزیکردن