پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم

عبداللەی کوڕی مەسعود -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهود (تەحیات)ی کردم هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی قورئانی دەکردم، وناو لەپم لە ناو لەپی ئەو بوو، و(تەحیاتەکە بەم شێوەیە بوو): «التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ، وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ، السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ، أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»^. و لە گێڕانەوەیەكی تردا: «خوای گەورە بەخشەری سەلامەتی وئاسایشە -ئەلسەلام:السلام-ە، ئەگەر یەكێكتان دانیشت لەنوێژدا (بۆ خوێندنی تەشەهود) با بڵێت:«التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ وَالصَّلَوَاتُ وَالطَّيِّبَاتُ السَّلَامُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللهِ وَبَرَكَاتُهُ، السَّلَامُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللهِ الصَّالِحِينَ»، ئەگەر ئەمە بڵێت سوودی هەیە بۆ هەموو بەندە چاكەكانی خوای گەورە لە ئاسمان وزەوی، (دوای ئەمە دەڵێت): «أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ»، پاشان دەتوانێت بەویستی خۆی هەر نزایەكی تر بڵێت». ^(واته: هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە، وهەموو نوێژکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتەیە، وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە).

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەو تەشەهودەی -تەحیاتەی- فێری عبداللەی کوڕی مەسعود كرد -ڕەزای خوای لێبێت- كە لە نوێژدا دەووترێت، دەستەكانی عبداللەی كردە نێو دەستەكانی خۆی بۆئەوەی سەرنجی ئیبن مەسعود ڕابكێشێت. بەو شێوەیە فێری كرد هەروەكو چۆن سورەتێكی قورئانی فێر دەكرد، ئەمیش ئاماژەیە بۆ گرنگیدانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم تەشەهودە لەڕوانگەی چۆنیەتی ووتن وماناكەی. فەرمووی: (التَّحِيَّاتُ لِلَّهِ : هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان تەنها بۆ خوای گەورەیە): ئەمیش ئاماژەیە بۆ هەموو قسە وكردەوەیەك كە بەگەورەدانانی تێدا بێت، هەمووی تەنها شایستەیە بۆ خوای گەورە -عز وجل-. (وَالصَّلَوَاتُ : وهەموو نوێژکردنێک): ئەمیش هەموو نوێژێكی زانراو دەگرێتەوە ؛ نوێژە فەرز وسونەتەكان هەمووی بەتەنها بۆ پەروەردگار ئەنجامدەدرێت -سبحانه وتعالی-. (وَالطَّيِّبَاتُ : وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی ئەنجام دەدرێت): هەموو قسە وكردەوە وسیفەتێكی پاك وچاك دەگرێتەوە كە ئاماژەن بۆ كامڵێتی، هەموویان تەنها شایستەن بۆ پەروەردگار -سبحانه وتعالی-. (السَّلاَمُ عَلَيْكَ أَيُّهَا النَّبِيُّ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ : سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە): نزاكردن بۆ سەلامەت بوون لە هەموو بەڵا وخراپە وناخۆشییەك، ونزاكردن بۆ زیادبوونی هەموو خێر وچاكەیەك. (السَّلاَمُ عَلَيْنَا وَعَلَى عِبَادِ اللَّهِ الصَّالِحِينَ : وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە): نزا كردن بۆ سەلامەت بوونی نوێژخوێنان وهەموو بەندەیەكی چاك لە ئاسمانەكان وزەوی. (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ : شاهێدی دەدەم -دان دەنێم- بەوەی کە هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله): بەدڵنیایی وچەسپاوی جەخت دەكەمەوە لەسەر ئەم شاهێدی دانە. (وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ : وشاهێدی دەدەم كە موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە): دان دەنێم بەوەی بەندەی خودایە وكۆتا پەیامبەرە. پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی نوێژخوێنی كردووە بۆ ووتنی هەر نزایەك كە دەیەوێت بیڵێت.

فوائد الحديث

شوێنی ووتنی ئەم تەشەهودە -تەحیاتە- لەكاتی دانیشتنە پاش کۆتا سوجدە ؛ لە هەموو نوێژێکی دوو ڕكاتی، وهەروەها دەووترێت لەكۆتایی ڕكاتی دووەمی هەموو نوێژێكی سێ ڕکاتی وچوار ڕکاتی.

واجبێتی ووتنی تەحیات -تەشەهود-، وڕێگەپێدراوە بە هەرشێوازێك شایەتمان بهێنێت لەو شێوازانەی لە پێغەمبەرەوە هاتووە -صلى اللە علیە وسلم- .

ڕێگەپێدراوە نزاکردن لە ناو نوێژدا بەو شێوەیەی پێی خۆشە ؛ بەمەرجێک تاوانى تێدا نەبێت.

سونەتە لە نزاکردندا ؛ سەرەتا مرۆڤ بە نزاکردن بۆ نەفسی خۆی دەست پێبکات.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ