إعدادات العرض
پیاوێک هەبوو ئەوەندەى من بزانم کەس نییە هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوت دوور بێت، هەرگیز هیچ نوێژێکی لە دەست نەدەچوو (بە جەماعەت)
پیاوێک هەبوو ئەوەندەى من بزانم کەس نییە هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوت دوور بێت، هەرگیز هیچ نوێژێکی لە دەست نەدەچوو (بە جەماعەت)
لە ئوبەی کوڕی کەعبەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پیاوێک هەبوو ئەوەندەى من بزانم کەس نییە هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوت دوور بێت، هەرگیز هیچ نوێژێکی لە دەست نەدەچوو (بە جەماعەت)، پێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی وگەرمادا (بۆت باشتر دەبوو)، ئەویش ووتی: «من حەزم بەوە نییە ماڵم نزیکی مزگەوت بێت، من دەمەوێت پاداشتی هەنگاوەکانی هاتنم بەرەو مزگەوت وگەڕانەوەم (لە مزگەوتەوە) بەرەو ماڵ بۆ بنووسرێت»، لەسەر ئەم باسە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە، خوداى گەورە هەموو ئەوانەت پێدەبەخشێت».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी සිංහල Hausa Tiếng Việt Magyar ქართული Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Português मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរ ગુજરાતી Nederlands Македонскиالشرح
ئوبەی کوڕی کەعب -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە پیاوێک هەبوو لە ئەنساڕ کەس هێندەی ئەو ماڵی لە مزگەوتی نەبەوی دوور نەبوو، هەرگیز هیچ نوێژێکی جەماعەتی لە دەست نەدەچوو، بەڵكو ئامادەی هەموو نوێژێك دەبوو لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وپێی ووترا: ئەگەر گوێدرێژێک بکڕی بۆئەوەى بەسواری بێیت لە تاریکی شەو، وگەرمای ڕۆژدا؛ بۆت باشتر دەبوو، ئەویش ووتی: پێم خۆش نییە ماڵم لە تەنیشت مزگەوت بێت، من دەمەوێت خودای گەورە پاداشتی هەنگاوەکانی هاتنم بۆ مزگەوت وگەڕانەوەم لە مزگەوتەوە بەرەو ماڵ بۆ بنوسێت، ئەم قسەیە گەیشت بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وفەرمووی: بەدڵنیاییەوە، خوداى گەورە هەموو ئەوانەت پێدەبەخشێت.فوائد الحديث
زۆری بەپەرۆش بوونی هاوەڵان لەسەر زۆر ئەنجامدانى خێر وچاکە و بەدەستهێنانی پاداشت.
نەوەوی دەڵێت: ئاماژەیە بۆ جەختكردنەوە لەسەر پاداشت بەخشین بەرامبەر هەنگاوەكانی گەڕانەوە لە نوێژ هەروەكو چۆن جەختكراوەتەوە لەسەر پاداشتی هەنگاوەكانی ڕۆیشتن بۆ ئەنجامدانی نوێژەکان
دەبێت مسوڵمانان لەنێو خۆیاندا وەسیەت وئامۆژگاری خێر وچاکە بکەن، هەرکەسێک برایەکی بینی تووشی ناڕەحەتی وتەنگانە بووە ئەوا دەبێت ئامۆژگاری بکات بۆ لابردنی ئەم ناڕەحەتیە لەسەری.
دووری ماڵ لە مزگەوت پۆزش-عوزر- نییە بۆ وازهێنان لە نوێژی جەماعەت؛ مادام گوێی لە بانگە.
التصنيفات
فەزڵی وجوانیەکانی ئاینی ئیسلام