وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!

وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!

لە عائیشەوە (دایكی ئیمانداران) -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: بەسە بۆت سەبارەت بە سەفیە ئاوا وئاوایە (یەكێك لە گێڕەرەوەكان دەڵێت: واتا باڵای کورتە)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «وشەیەکت ووت ئەگەر تێکەڵ بکرێت لەگەڵ ئاوی دەریادا ئەوا پیسی دەکات!»، (عائیشە) دەڵێت: جارێکیان لاسایی مرۆڤێکم کردەوە، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «حەز بەوە ناکەم لاسایی مرۆڤێک بکەمەوە ئەگەرچیش ئەوەندە وئەوەندەم پێ بدرێت (لە پارە وسامان)».

[صەحیحە]

الشرح

دایكی ئیمانداران عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم-: بەسە بۆت سەبارەت بە سەفیە (واتا سەفیەی دایكی ئیمانداران -ڕەزای خوای لێبێت-) كە لە كەموكورتیە لاشەییەكانی ئەوەیە باڵای كورتە، ئەویش فەرمووی: وشەیەكت وت ئەگەر لە گەڵ ئاوی دەریا تێكەڵ بكرێت بەسەریدا زاڵ دەبێت وڕەنگەكەی دەگۆڕێت وخراپی دەكات، وعائیشە دەڵێت: لاسایی كردەوەی مرۆڤێكم كردەوە بۆ دەرخستنی كەموكورتی وعەیبی، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: پێم خۆش نییە باسی عەیب وكەموكورتی هیچ كەسێك بكەم، یان لاسایی بكەمەوە، یان وەكو كردەوەی كەسێك بكەم یان وەكو قسەی ئەو بڵێم لە ڕوانگەی دەرخستنی كەموكورتی وعەیبی؛ ئەگەرچیش موڵكێكی زۆرم پێبدرێت لە دونیا لەسەر ئەم كارە.

فوائد الحديث

هۆشداریدان وترساندن سەبارەت بە غەیبەت كردن.

لاساییکردنەوەی شێوە وڕواڵەت وهەڵسوکەوتی خەڵکی بۆ بەکەمدانانیان لە غەیبەتە حەرامکراوەکانە.

باسکردنی کەموکورتی وعەیبەکانی لاشە بەشێکە لە غەیبەت کردن.

قازی دەڵێت: تێكەڵ بریتیە لە ئاوێتەبوون وگۆڕان بەهۆی زیاد كردنی شتێك بۆی، مانای ئەوەیە ئەم غەیبەت كردنە ئەگەر شتێك بووایە تێكەڵ بە ئاوی دەریا بكرێت ئەوا حاڵی ئاوەكەی دەگۆڕی، هەرچەندە ئاوی دەریا زۆر وفراوانە، ئەی چی سەبارەت بە هەندێك كردەوەی دیاریكراو ئەگەر غەیبەتی تێكەڵ بكرێت؟

ئاماژەیە بۆ هەندێك لەو شتانەی ڕوودەدات لە نێوان خێزانەكان بەهۆی غیرەتەوە.

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕازی نەبوو لەسەر کردنی خراپە.

بچووکی دونیا وئەوەى تێیدایە ئەگەر بەراورد بکرێت بەڕەزامەندی خواى گەورە وتوڕە نەبوونی.

ئیسلام ئاینی ڕەوشت جوانیە، وفەرمانیكردووە بەوەی كەسایەتی وناوبانگی خەڵكی بپارێزرێت وسنوور تێنەپەڕێندرێت بە قسە یان كردەوە؛ چونكە ئەمە دەبێتە هۆی دوژمنایەتی وڕق وكینە لە نێوان مسوڵمانان.

التصنيفات

ڕەوشتە ناشیرینەکان