إعدادات العرض
ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات وبچێت بۆ شاخێک، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بەسەر پشتیەوە وبیفرۆشێت، وخواى گەورە ڕووی بپارێزێت، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛…
ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات وبچێت بۆ شاخێک، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بەسەر پشتیەوە وبیفرۆشێت، وخواى گەورە ڕووی بپارێزێت، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن
لە زوبەریری کوڕی عەوامەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان گوریسێک ببات وبچێت بۆ شاخێک، وکۆمەڵێک دار بهێنێت بەسەر پشتیەوە وبیفرۆشێت، وخواى گەورە ڕووی بپارێزێت (لە داواکردن)، ئەمە خێرترە بۆی لەوەى داوا لە خەڵکی بکات؛ لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausaالشرح
بەدەستهێنانى بژێوی بە دەستی خۆت خێرترە بۆ مرۆڤ لەوەى کە داوا لە خەڵکی بکات: لەوەیە پێی ببەخشن یان پێی نەبەخشن، ئەوەى گوریسەکەى یان هەر کەرەستەیەکی تر دەبات بۆ لەوەڕگا ودارستان وشوێنەکانى تر بۆئەوەی دار وشتی تر بهێنێت بۆ فرۆشتن ئەوا ئەمە دەبێتە هۆی پاراستنی ڕووی وشکۆدار بوونی وپاراستنی ئابڕووی لە داوا کردن لە خەڵکی، پرسیار کردن لە خەڵکی زەلیلیە بەتایبەت لە ڕوانگەى داوا کردنی خێرەوە ئەگەر کەسەکە توانای کارکردنی هەبێت وهیچ ڕێگرێک نەبێت لە کارکردن و بەدەستهێنانى بژێوی ژیان، وئیماندار شکۆدارە نەک زەلیل بێت.التصنيفات
فرۆشتنەکان (البیوع)