إعدادات العرض
لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت
لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «لەو شەوەی کە شەو ڕەویم پێکرا گەیشتم بە ئیبراهیم -علیه السلام-، پێی فەرمووم: ئەی موحەمەد لە منەوە سەلام بگەیەنە ئومەتەکەت، وپێیان ڕابگەیەنە: کە بەهەشت خۆڵ وخاکەکەی نەرم وجوانە، وئاوەکەی پاک وسازگار وشیرینە، وشوێنێکی پان وفراوانە، وچاندنی دارەکانی ناوی بە وتنی: (سُبْحَان الله، والحمد لله، ولا إله إلا الله، والله أكبر)ە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Kiswahili Português සිංහල Nederlands অসমীয়া Oromoo Tiếng Việt አማርኛ پښتو ગુજરાતી ไทย Română മലയാളം नेपाली Malagasy Deutsch Кыргызча తెలుగు ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە ئەو ئیبراهیمی خەلیلی بینی -علیه السلام- لە شەوی ئیسرا ومیعراجدا، پێی فەرموو: ئەی موحەمەد، سەلامی من بگەیەنە بە ئومەتەكەت، وپێیان ڕابگەیەنە كە بەهەشت خۆڵ وخاكەكەی پاك ونەرم وجوانە، وئاوەكەی سازگارە وسوێری تێدا نییە، وبەهەشت خاكێكی پان وفراوان وتەختە وداری تێدا نییە، وچاندنی دارەكان بە ووتنی وشە پاكەكانە، ئەمیش ئەو وشانەن كە پاداشتیان بەردەوامە وهەر دەمێنێتەوە: (سُبْحَانَ اللهِ، وَالحَمْدُ لِلَّهِ، وَلاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ، وَاللَّهُ أَكْبَرُ)، هەركاتێك مسوڵمان ئەم وشانە بڵێت ودووبارەیان بكاتەوە ئەوا داری بۆ دەچێندرێت لە بەهەشتدا.فوائد الحديث
ئامۆژگاری کردن بە زۆر یادکردنی خواى گەورە بۆئەوەى بەندە داری زۆری بۆ بچێندرێت لە بەهەشتدا.
فەزڵ وپلە وپایەى ئومەتی ئیسلام، چونکە ئیبراهیم -علیه السلام- سەلامی لێیان کردووە.
ئیبراهیم -علیه السلام- هانی ئومەتی موحەمەد دەدات -صلى اللە علیە وسلم- بۆئەوەى زۆر یادی خواى گەورە بکەن -سبحانه وتعالى-.
تەیبی دەڵێت: بەهەشت خاكێكی پان وفراوانە، پاشان خوای گەورە -سبحانه وتعالی- بە فەزڵی خۆی دار وكۆشكی زۆری تێدا دروستكردووە بەپێی كردەوەكانی بەندەكان؛ هەموو بەندەیەك شتێكی پێدەبەخشرێت كە تایبەتە بە ئەو بەپێی كردەوەكانی، وخوای گەورە ئەنجامدانی ئەو كردەوانەی لەسەر بەندە ئاسان كرد كە بۆ ئەنجامدانیان خوڵقێنراوە و بۆئەوەی پاداشتی دەستبكەوێت، هەروەها وایلێكرد وەكو ئەو كەسە بێت كە ئەو دارانە دەچێنێت.
التصنيفات
فەزڵی زیکر کردن