إعدادات العرض
دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوتی شەوی کۆتایی بە دوایدا بگەڕێت
دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوتی شەوی کۆتایی بە دوایدا بگەڕێت
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پیاوانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شەوی قەدریان پێ نیشاندرا لە خەونیاندا کە لە حەوت شەوی کۆتاییدایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «دەبینم خەونەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Português සිංහල Kiswahili Tiếng Việt অসমীয়া ગુજરાતી Hausa Nederlands አማርኛ മലയാളം ไทย Românăالشرح
شەوی قەدر شەوێکی مەزنە تێیدا خوای گەورە چاکەکان چەند جار دەکات ولە گوناهەکان خۆش دەبێت، وبڕیار لەسەر کاروباری بەندەکان دەدرێت. کاتێک هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- زانیان سەبارەت بە فەزڵ وگەورەیی پلەی ئەم شەوە، حەزیان کرد کاتەی بزانن، بەڵام خوای گەورە بە هۆی دانایی وڕەحمەتی خۆی بەرامبەر بوونەوەرەکانی ئەم شەوەی بە ئاشکرایی دەرنەخست بۆ ئەوەی شەوەکانی تریش پەرستن ئەنجام بدەن کە سوودی بۆ خۆیان دەبێت. بۆیە هاوەڵان لە خەوندا دەیانبینی، وخەونەکانیان کۆک بوو لەسەر ئەوەی کە لە حەوت شەوی کۆتایی ڕەمەزاندایە، بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (دەبینم خەوەکانتان وەکو یەک بووە سەبارەت بە حەوت شەوی کۆتایی، بۆیە ئەوەی بە دوایدا گەڕا با لە حەوت شەوی کۆتاییدا بە دوایدا بگەڕێت)، ولە ریوایەتێکی تردا: (دە شەوی کۆتایی)، بە تایبەت لە شەوە تاکەکانی ئەو دە شەوەدا چونکە زیاتر هیوا هەیە بەوەی لەم شەوانەدا بێت، بۆیە پێویستە مسوڵمان سوور بێت لەسەر زیاد کردنی پەرستنەکان لە مانگی ڕەمەزان وزیاتر کردنیان لە دە شەوی کۆتایی ولە هەمووی زیاتر بە تایبەت لە شەوی بیست وحەوتدا.التصنيفات
دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان