ئەی ئەبا زەر؛ ئەگەر شۆربات لێنا، (ڕێژەى) ئاوەکەى زیاتر بکە، وهەندێکی ببەخشە بە دراوسێکانت

ئەی ئەبا زەر؛ ئەگەر شۆربات لێنا، (ڕێژەى) ئاوەکەى زیاتر بکە، وهەندێکی ببەخشە بە دراوسێکانت

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەی ئەبا زەر؛ ئەگەر شۆربات لێنا، (ڕێژەى) ئاوەکەى زیاتر بکە، وهەندێکی ببەخشە بە دراوسێکانت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هانی ئەبو زەری غیفاری داوە -ڕەزای خوای لێبێت- بەوەی ئەگەر ویستی مەرگە لێبنێت ئەوا ئاو ومەرگەی زیاد بكات، وبەشێكی ببەخشێت بە دراوسێكانی.

فوائد الحديث

هاندان بۆ جوان مامەڵە كردن لەگەڵ دراوسێدا.

بەخشینی دیاری لەنێوان دراوسێکان سونەتە؛ چونکە ئەمە دەبێتە هۆی خۆشەویستی وزیاد بوونی تەبایی، وئەم دیاری بەخشینە زیاتر جەختی لەسەر دەكرێتـەوە ئەگەر خواردنەكە بۆندار بوو یان زانرا دراوسێ بە پێویستە بۆی.

هاندان بۆ چاكەكاری هێندەی لە توانادایە ئەگەرچیش كەم بێت، هەروەها هێنانی ئاسوودەیی بۆ سەر دڵی مسوڵمانان.

التصنيفات

ئاشتەوایی وحوکمەکانی دراوسێ