إعدادات العرض
سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن
سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سەیری ئەوانەى خوارەوەى خۆتان بکەن، وسەیری ئەوانەى سەرەوەی خۆتان مەکەن، چونکە ئەمە وا دەکات کە نیعمەتەکانی خواى گەورە بەسەرتانەوە بە کەم نەزانن».
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Kiswahili සිංහල ગુજરાતી Magyar ქართული Română Português ไทย తెలుగు मराठी دری አማርኛ বাংলা Malagasy Македонскиالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیكردووە بەوەی مسوڵمان لە شتە دونیاییەكان وەكو پلە وماڵ وناوبانگی وشتومەكی تر سەیری حاڵی ئەوانەی خوارەوەی خۆی بكات، ولە شتی دونیاییدا سەیری ئەوانەی سەرەوە نەكات كە لە ئەو باشترن، چونكە ئەگەر سەیری ئەوانەی خوارەوەی خۆی بكات ئەمە دەبێتە هۆی ئەوەی نیعمەتەكانی الله بە كەم نەزانێت.فوائد الحديث
ڕەزایبوون -قەناعەت- لە مەزنترین ڕەوشتەكانی ئیماندارە، ونیشانەی ڕازیبوونە بە قەدەری الله.
ئیبن جەریر دەڵێت: ئەم فەرموودەیە جۆرە جیاوازەكانی خێری لەخۆگرتووە؛ چونكە مرۆڤ ئەگەر سەیری ئەوانە بكات كە لە دونیادا زیاتریان پێبەخشراوە ئەوا نەفسی داوای هەمان شت دەكات، وئەو نیعمەتەی الله -سبحانه وتعالی- پێی بەخشیووە بە كەمی دەزانێت، وبە پەرۆش دەبێت لەسەر زیاد كردنی بۆئەوەی بگات بە بەرامبەر یان نزیكی بێتەوە، ئەمیش هەیە لە نێو زۆرێك لە خەڵكی، بەڵام ئەگەر لە شتی دونیایی سەیری خوارەوەی خۆی بكات ئەوا درك بە نیعمەتی الله -سبحانه وتعالی- دەكات لەسەری، بۆیە سوپاسگوزار وسادە دەبێت، ولە خێر وچاكەدا بەكاریدەهێنێت.
التصنيفات
پاککردنەوەی دەروونەکان