إعدادات العرض
دوو نیعمەت خەڵکی تێیاندا دۆڕاون: لەش ساغی، وکاتی سەرقاڵ نەبوون
دوو نیعمەت خەڵکی تێیاندا دۆڕاون: لەش ساغی، وکاتی سەرقاڵ نەبوون
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دوو نیعمەت خەڵکی تێیاندا دۆڕاون: لەش ساغی، وکاتی سەرقاڵ نەبوون».
[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português සිංහල Kiswahili অসমীয়া Tiếng Việt ગુજરાતીالشرح
دوو نیعمەتی خواى گەورە هەیە لەسەر هەموو مرۆڤەکان کە نرخی نازانن، وزۆر تێیاندا دۆڕاون، ئەوانیش لەش ساغی وکاتی سەرقاڵ نەبوون (کاتی دەستبەتاڵی)، مرۆڤ ناتوانێت بە تەواوەتی خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ پەرستنی خودا ئەگەر لە ڕووی دارایی وتەندروستیەوە حاڵی باش نەبێت، لەوەیە کەسێک لە ڕووی داراییەوە حاڵی باش بێت بەڵام لەش ساغ نەبێت، ولەوەیە لەش ساغ بێت بەڵام لە ڕووی داراییەوە حاڵی باش نەبێت، وئەم دوو حاڵەتە وا لە مرۆڤ دەکەن کە نەتوانێت خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ پەرستن وخوێندنی زانستی شەرعی وچاکەکاری بە شێوەیەکی تەواو، بەڵام ئەگەر کەسێک هەردوو نیعمەتەکەى (لەش ساغی وسەرقاڵ نەبوون بە هۆی بوونی داهاتی پێویست) پێبەخشرا بوو بەڵام خۆی تەمەڵ بوو ئەوا ئەم کەسە دۆڕاوە لەم بازرگانیە چاکەدا بۆ بەدەستهێنانى پاداشتەکانى قیامەت.التصنيفات
پاککردنەوەی دەروونەکان