اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ

اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت-كە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە کاتی هاتنی بەیانیدا دەیفەرموو: «اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^، ولە کاتى هاتنی ئێوارەدا دەیفەرموو: «بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ النُّشُورُ»^^، وهەندێك جار -لە كۆتاییدا- دەیفەرموو: «وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ» واتە: «چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە». ^(واتە: خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)، ^^(واتە: بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە).

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بەیانی بەسەردا بهاتایە لە سەرەتای ڕۆژ ودەرچوونی خۆر؛ دەیفەرموو: (اللهُمَّ بِكَ أَصْبَحْنَا:خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات)؛ لەژێر پاراستن ولە نێو نیعمەتەكانی تۆداین، وسەرقاڵین بە یادكردنت، و بەناوی تۆوە داوای یارمەتی و بەهاناوە هاتنت دەكەین، بە هیدایەتدانت دەوردراوین، وبە توانا وهێزی تۆ دەجوڵێین، (وَبِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ:خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین)؛ هەمان ڕستەی پێشووە بەڵام لە ئێوارەدا دەیڵێت: -اللهم بك أمسينا- واتە: -خودایە بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات-؛ بەناوی -المحيي:ژیێنەر-ی تۆوە دەژین، وبەناوی -الممیت:مرێنەر-ی تۆوە دەمرین، (وَإِلَيْكَ النُّشُورُ:وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە)؛ وزیندووبوونەوە لەپاش مردن، وجیابوونەوە لەپاش كۆبوونەوە، وحاڵمان بەم شێوەیە بەردەوامە لە هەموو كات وحاڵەتەكان، ولێی دانابڕێین. بەڵام ئەگەر ئێوارەی بەسەردا بهاتایە لەپاش عەسر؛ دەیفەرموو: (بِكَ أَمْسَيْنَا، وَبِكَ أَصْبَحْنَا، وَبِكَ نَحْيَا، وَبِكَ نَمُوتُ، وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ:بە ئیزن ومۆڵەتی تۆ ئێوارەمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ بەیانیمان بەسەردا هات، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەژین، وبە ئیزن ومۆڵەتی تۆ دەمرین، چارەنووس وگەڕانەوە هەر بۆ لای تۆیە)؛ گەڕانەوە لەدوای دونیا وگەڕانەوە لە قیامەتدا هەر بۆ لای تۆیە، ومردن وژیانمان هەر بەدەستی تۆیە.

فوائد الحديث

ووتنی ئەم نزایە سوننەتە لە بەیانی وئێوارەدا؛ وەكو شوێنكەوتنێك بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-.

هەژاری بەندە بۆ پەروەردگاری لە هەموو حاڵەت وكاتێكدا.

باشترین كات بۆ خوێندنی زیكرەكان، لە بەیانیدا: لە كاتی دەرچوونی بەیانە هەتاوەكو دەرچوونی خۆر لە سەرەتای ڕۆژدا، ولە پاش عەسر هەتاوەكو پێش خۆرئاوا بوون، ئەگەر پاش ئەم كاتانە بیڵێت؛ واتا لە بەیانیدا پاش بەرزبوونەوەی خۆر بەرەو ئاسمان ئەوا ئاساییە، وئەگەر لە پاش نیوەڕۆ بیڵێت؛ هەر ڕێگەپێدراوە، وئەگەر لە پاش مەغریب بیڵێت؛ دروستە، هەموو ئەمانە كاتی زیكر كردنن.

كاتێك دەفەرمووێت: (وگەڕانەوەمان هەر بۆ لای تۆیە) لە بەیانیدا؛ ئەمە بەبیرهێنانەوەی زیندووكردنەوەی مەزنە پاش ئەوەی خەڵكی دەمرن وزیندوو دەكرێنەوە لە ڕۆژی قیامەتدا، ئەمە زیندووكردنەوەیەكی نوێیە، وڕۆژێكی نوێیە كە تێیدا ڕۆحەكان دەگەڕێنەوە بۆ نێو لاشەكانیان، وهەموو خەڵكی بڵاو دەبنەوە، وئەم بەیانیە نوێیە هەناسە دەدات كە پەروەردگار خوڵقاندوویەتی بۆئەوەی شاهێد بێت لەسەر نەوەی ئادەم، وكردەوە كردن لە كاتەكانیدا دەپارێزرێت وتۆمار دەكرێت.

كاتێك دەفەرموێت: (وچارەنووس وگەڕانەوە بۆ لای تۆیە) گونجاوە بۆ ووتنی لە ئێوارەدا؛ چونكە لەو كاتەدا خەڵكی دەگەڕێنەوە لە كارەكانیان پاش بڵاوبوونەوەیان بۆ بەرژەوەندی وبژێویان، دەگەڕێنەوە بەرەو ماڵەكانیان، وپشوو وەردەگرن پاش بڵاوبوونەوەیان، ئەمە بە بیرهێنانەوەی ئەوەیە كە چارەنووس وسەرەنجام گەڕانەوەیە بۆ لای الله -تبارك وتعالی-.

التصنيفات

زیکرەکانی بەیانیان وئێواران