إعدادات العرض
نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا
نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا
لە ئەبی دەرداوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى الله عليه وسلم- كە دەیفەرموو: «نەفرەتکارەکان نە دەبنە شەفاعەتکار، ونە دەبنە شاهێدیدەر لە ڕۆژی قیامەتدا».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහල Hausa Português தமிழ் Kiswahili অসমীয়া ગુજરાતી Nederlands മലയാളം Română ไทย Magyar ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت كە هەركەسێك نەفرەت زۆر بكات لەسەر ئەوانەی كە شایستە نین نەفرەتیان لێبكرێت؛ ئەوا ئەم نەفرەتكارە شایستەی دوو سزایە: یەكەم: نابێت بە شاهێد لە ڕۆژی قیامەتدا لەسەر ئومەتەكان بەوەی پێغەمبەرەكانیان پەیامی خودایان بۆ هێناون، هەروەها شاهێدیدانی قبوڵ ناكرێت لە دونیادا؛ چونكە بە فاسق ولادەر دادەنرێت، وپلەی شەهید بوونی پێنابەخشرێت كە ئەمیش بریتیە لە كوژران لە پێناو خوای گەورە. دووەم: شەفاعەت ناكات لە ڕۆژی قیامەتدا كاتێك ئیمانداران شەفاعەت دەكەن بۆ براكانیان؛ ئەوانەی كە شایستەن لە دۆزەخدا سزا بدرێن.فوائد الحديث
حەرامبوونی نەفرەت کردن، وزۆر نەفرەت کردن لە تاوانە گەورەکانە.
ئەو سزایەی لە فەرموودەكەدا هاتووە لەسەر ئەو كەسانەیە كە زۆر نەفرەت دەكەن، نەك بۆ جارێك وهاوحاڵەتەكانی، هەروەها ئەمە نەفرەت كردنی ڕێگەپێدراو ناگرێتەوە؛ چونكە شەریعەت ڕێگەی داوە بە نەفرەت كردنی خاوەن وەسفی سەرزەنشتكراو بە بێ دیاریكردن، وەكو كاتێك دەڵێیت: «نەفرەتی الله لە جولەكە وگاوڕەكان»، «نەفرەتی الله لە ستەمكاران»، «نەفرەتی الله لەوانەی وێنە دەكێشن»، «نەفرەتی الله لەو كەسانەی كاری قەومی ڵوت دەكەت»، «نەفرەتی الله لەوەی قوربانی سەردەبڕێت بۆ غەیری الله»، «نەفرتی الله لەو پیاوانەی خۆیان بە ئافرەتان دەچوێنن ولەو ئافرەتانەی خۆیان بە پیاوان دەچوێنن»، وهاوشێوەكانیان.
جەختکردنەوە لەسەر شەفاعەت وناوەندیاری ئیمانداران لە ڕۆژی قیامەتدا.
التصنيفات
ڕەوشتە ناشیرینەکان