دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو خواى گەورە، ودینار خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر…

دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو خواى گەورە، ودینار خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیان خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دینارێک خەرجت کردبێت لە پێناو خواى گەورە، ودینار خەرجت کردبێت بۆ ئازاد کردنی بەندەیەک، ودینارێک وەکو خێر ببەخشیت بە هەژارێک، ودینارێک خەرجت کردبێت لەسەر خاوخێزانت، وگەورەترینیان لە پاداشتدا ئەوەیان خەرجی دەکەیت لەسەر خاوخێزانت».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیکردەوە کە جۆرەکانى بەخشین وخێرکردن زۆرن، لەوانەش: بەخشین بۆ جیهاد کردن لە پێناو خواى گەورە، وبەخشین بۆ ئازادکردنی گەردنی بەندەکان (کۆیلەکان)، وبەخشین بە هەژار وکەمدەرامەتەکان، وبەخشین وخەرجکردن لەسەر خاوخێزان ومنداڵ وکەسی نزیک، بەڵام باشترینیان خەرجکردنە لەسەر خاوخێزان چونکە خەرجکردن لەسەر خاوخێزان واجبە، بۆیە پاداشتی بەخشینی واجب گەورەترە لە پاداشتی بەخشینی سونەت.

التصنيفات

خەرجییەکان, خێرکردنی سونەت (خۆبەخش)