زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵا دەکەن سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (مێردانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین

زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵا دەکەن سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (مێردانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین

لە ئیاسی کوڕی عبداللەی کوڕی ئەبی زیبابەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «لە ئافرەتان مەدەن». عومەر -ڕەزای خوای لێبێت- هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئافرەتان سەرکێشی دەکەن وگوێڕایەڵی مێردەکانیان نین، ئەویش ڕوخسەتی دا بە لێدانیان، زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵا دەکەن سەبارەت بە مێردەکانیان، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی موحەمەد سکاڵا دەکەن سەبارەت بە مێردەکانیان، ئەو (مێردانە) لە باشترینەکانی ئێوە نین».

[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - دارەمی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە لێدانی ئافرەتان، عومەڕی خەتاب -ڕەزای خوای لێبێت- هات و بە پێغەمبەری ووت -صلى اللە علیە وسلم-: ئافرەتان سەرکێشی دەکەن وگوێڕایەڵی مێردەکانیان نین، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- ڕوخسەتی دا بە لێدانیان، لێدانێک تەنها بۆ پەروەردە کردن بێت نەک بۆ ئازاردان بێت ئەگەر هۆکارەکان هاتە دی وەکو سەرکێشی کردن وگوێڕایەڵی نەکردن وهاوشێوەکانیان، زۆرێک لە ئافرەتان هاتن بۆ لای خێزانەکانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سکاڵایان دەکرد سەبارەت بەوەى مێردەکانیان لێیان دەدەن بە لێدانى زۆر ئازاردەر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەو پیاوانەى لە ئافرەتان دەدەن بە لێدانێکی زۆر ئازاردەر لە باشترین پیاوەکانى ئێوە نین، بۆیە خودا لێدانى بە کۆتا قۆناغ داناوە بەرامبەر سەرکێشی کردن وگوێڕایەڵی نەکردنی ئافرەتان، خواى گەورە دەفەرموێت: {وَٱلَّـٰتِى تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَٱهْجُرُوهُنَّ فِى ٱلْمَضَاجِعِ وَٱضْرِبُوهُنَّ} [النساء: 34] واتە: {وە ئەو ئافرەتانەش کە ئێوە دەترسن سەرپێچیتان بکەن ئەوا ئامۆژگاریان بکەن و جێگەیان لێ جیابکەنەوە (و لەگەڵیان مەخەون) وە لێیان بدەن بە (سوکی بە شێوەیەک کە لاشەی عەیبدار نەکات وئازاری زۆر پێنەگات)}. ئەم سێ قۆناغە بۆ ڕیزبەندیە نەک بۆ کۆکردنەوە وجێبەجێکردنی هەموویان بێت لە یەک کاتدا، سەرەتا بە ئامۆژگاری کردن دەستپێدەکات وپاشان بە بیرهێناوە، ئەگەر سوودیان هەبوو الحمد لله، وئەگەر جێهێشتن لەسەر جێگاش سوودی نەبوو، ئەوا دەبێت بە لێدانێک لێی بدات بۆئەوەى پەروەردەى بکات و وانە وەربگرێت ومەبەست لە لێدانەکە ئازارپێگەیاندن وعەیبدارکردن نییە.

التصنيفات

فەزڵەکان وئادابەکان, مامەڵەکردن لە نێوان هاوسەرەکان