إعدادات العرض
فەزڵ وپلەبەرزی زانا بەسەر عابیدەوە^ وەکو فەزڵ وپلەی منە بەسەر نزمترین کەس لە ئێوە
فەزڵ وپلەبەرزی زانا بەسەر عابیدەوە^ وەکو فەزڵ وپلەی منە بەسەر نزمترین کەس لە ئێوە
لە ئەبی ئومامەى باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: باسی دوو پیاو كرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەكێكیان عابیدە وئەوی تریان زانایە؛ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «فەزڵ وپلەبەرزی زانا بەسەر عابیدەوە^ وەکو فەزڵ وپلەی منە بەسەر نزمترین کەس لە ئێوە^^». پاشان پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «خودا وفریشتەکانى وئەوانەى لە ئاسمانەکان وزەویدان تەنانەت مێروولەیش لە کونەکەیدا وتەنانەت ماسیەکانیش؛ سەڵات دەدەن~ لەسەر ئەو کەسانەى خەڵکی فێری خێر دەکەن». ^(عابید: واتە کەسێک خۆی یەکلایی کردبێتەوە بۆ خودا پەرستنی زۆر زیاتر لە فێربوونی زانستی شەرعی)، ^^(نزمترین کەس لە ئێوە: لە ڕوانگەی دینداری وتەقواوەیە)، ~(سەڵات دەدەن: واتا نزا بۆ ئەو کەسانە دەکەن لە لای خودا وداوا دەکەن ڕەحمیان لێبکات وخێر وبەرەکەتیان پێببەخشێت)
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Magyar ქართული සිංහල Kiswahili Română অসমীয়া ไทย Hausa Português मराठी دری አማርኛ বাংলা ភាសាខ្មែរالشرح
دوو پیاو باسكراو بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- یەكێكیان عابید -زۆر خواپەرست-، وئەوی تر زانا بوو، كامیان باشترە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: فەزڵ وپلەبەرزی زانا بە زانستە شەرعیەكان كە كردەوەی پێدەكات وخەڵكی فێردەكات بە سەر عابید كە خۆی یەكلایی كردووەتەوە بۆ خواپەرستی لەگەڵ زانینی زانستە واجبەكان؛ وەکو فەزڵ وپلە وشەرەفمەندی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- بەسەر هاوەڵانەوە. پاشان پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- ڕوونیكردەوە هۆكارەكەی ئەوەیە الله -سبحانه وتعالی-، وفریشتەكانی هەڵگری عەرش، وخوڵقێنراوەكانی ئاسمان وەكو فریشتەكان، وخوڵقێنراوەكانی سەر زەوی وەكو مرۆڤ وجنۆكە وهەموو ئاژەڵەكان تەنانەت مێروولەیش لە خانەكەی خۆی لە ناخی زەویدا، ونەهەنگ وماسی دەریا، وهەموو ئاژەڵەكانی وشكانی ودەریا؛ هەموو ئەمانە نزای خێر دەكەن بۆ ئەو كەسەی زانستەكانی ئاین فێری خەڵكی دەكات چونكە هۆكارە بۆ ڕزگاربوون وسەركەوتنیان.فوائد الحديث
لە شێوازەکانى بانگەوازى بۆ لای خواى گەورە: هاندان وهێنانەوەى نمونەکان.
گەورەیی ڕێز وشەرەفمەندی زانایان ئەوانەى فێری زانستی شەرعی بوون ومافەکەیان بەدیهێناوە لە کردەوە پێکردن وبانگەوازى کردن.
هاندان بۆ ڕێزگرتن لە زانایان وفێرخوازانى زانستی شەرعی ونزا کردن بۆیان.
هاندان بۆئەوەى خێر وچاکە فێری خەڵکی بکرێـت؛ چونکە دەبێتە هۆی ڕزگاربوون وئاسوودەییان.
التصنيفات
فەزڵی زانستی شەرعی