إعدادات العرض
ئەگەر خواى گەورە بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، وبانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان)…
ئەگەر خواى گەورە بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، وبانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەش خۆشتان بوێ، بۆیە ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواى گەورە بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، وبانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەش خۆشتان بوێ، بۆیە ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی* پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا». ولە گێڕانەوەى (مسلم)دا هاتووە، کە پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر خواى گەورە بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات: من فڵانم خۆشدەوێت، تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، پاشان بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەش خۆشتان بوێ، بۆیە ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی* پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا، وئەگەر خواى گەورە ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە، بانگی جبریل دەکات: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە، پاشان بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە ڕقی لە فڵانە، ئێوەش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی ڕق لێبوون** دەبێت لەسەر زەویدا ». *(ڕەزامەندی: مەبەست لە ڕەزامەندی لێرەدا خۆشەویستی کەسانی ئیمانداری چاکە بۆ ئەو کەسە)، **(ڕق لێبوون: واتا کەسانی ئیمانداری چاک ڕقیان لەم کەسە دەبێـتەوە)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việtالشرح
ئەگەر خواى گەورە بەندەیەکی خۆش بوێت، بانگی جبریل دەکات، ئەمیش فەزڵ وپلەپایەی جبریل دەردەخات -علیه السلام- بەسەر فریشتەکانى ترەوە، خودا پێی دەفەرموێت: من فڵانم خۆشدەوێت، تۆیش خۆشت بوێ، بۆیە جبریلیش خۆشی دەوێت، وبانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە فڵانی خۆشدەوێت، ئێوەش خۆشتان بوێ، بۆیە ئەهلی ئاسمانیش خۆشیان دەوێ، وپاشان ڕەزامەندی* پێدەبەخشرێت لەسەر زەویدا. وئەگەر خواى گەورە ڕقی لە بەندەیەک بێتەوە ولێی توڕە بێت، بانگی جبریل دەکات: من ڕقم لە فڵانە، تۆیش ڕقت لێی بێتەوە، بۆیە جبریلیش ڕقی لێی دەبێتەوە چونکە خواى گەورە ڕقی لەو کەسەیە، پاشان بانگی نیشتەجێبووانی ئاسمان (فریشتەکان) دەکات: خواى گەورە ڕقی لە فڵانە، ئێوەش ڕقتان لێی بێتەوە، وپاشان تووشی ڕق لێبوون** دەبێت لەسەر زەویدا. *(ڕەزامەندی: مەبەست لە ڕەزامەندی لێرەدا خۆشەویستی کەسانی ئیمانداری چاکە بۆ ئەو کەسە)، **(ڕق لێبوون: واتا کەسانی ئیمانداری چاک ڕقیان لەم کەسە دەبێـتەوە)التصنيفات
تاکبوونی خودا لە ناو و سیفاتەكانیدا