إعدادات العرض
خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت
خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت
لە ئەبی ئومامەی باهیلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت-دەڵێت: پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئایا چی دەڵێیت سەبارەت بە پیاوێك جیهاد دەكات دەیەوێت پاداشت وناوبانگی دەستبكەوێت؟ چی بۆ هەیە؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، سێ جار دووبارەی كردەوە، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەر دەیفەرموو: «هیچ شتێكی بۆ نییە»، پاشان فەرمووی: «خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە دڵسۆزیەوە بۆ ئەو ئەنجامدراوە، ومەبەستی لێی ڕووی خودا بێت».
الترجمة
العربية অসমীয়া Bahasa Indonesia Kiswahili አማርኛ Tagalog Tiếng Việt ગુજરાતી Nederlands සිංහල Hausa پښتو ไทย नेपाली اردو Кыргызча മലയാളം English Malagasy Svenska Română Bosanskiالشرح
پیاوێك هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ؛ بۆئەوەی پرسیاری لێبكات وداوای فەتوا بكات سەبارەت بە حوكمی پیاوێك دەردەچێت بۆ جیهاد كردن مەبەستی پاداشتی الله یە وهەروەها مەبەستیشی ئەوەیە خەڵكی وەسف وستایشی بكەن، ئایا ئەم كەسە پاداشتی دەستدەكەوێت؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە بەوەی: هیچ پاداشتێكی دەستناكەوێت؛ چونكە لە نیەتیدا جگە لە خودای كردووەتە هاوبەش، پیاوەكە سێ جار هەمان پرسیاری لێكرد، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- جەختی لەسەر هەمان وەڵام دەكردەوە؛ بەوەی هیچ پاداشتێكی دەستناكەوێت، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بنچینەیەكی پێی ووت سەبارەت بە قبوڵ بوونی كردەوە لەلای خوای گەورە: ئەمیش بریتیە لەوەی خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوە نەبێت كە بە تەواوی بۆ ئەو ئەنجامدراوە بەبێ ئەوەی هیچ هاوبەشێكی بڕیاردا بێت، ودەبێت مەبەستی ڕەزامەندی خوای گەورە بێت -سبحانه وتعالی- لەم كردەوەیەدا.فوائد الحديث
خوای گەورە هیچ كردەوەیەك قبوڵ ناكات مەگەر ئەوەیان نەبێت كە بە دڵسۆزی بۆ الله ئەنجامدراوە -سبحانه وتعالی- و بەپێی سوننەتی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
لە جوان وەڵامدانەوەی فەتوادەر ئەوەیە فەتواكەی وەڵامی پێویستی تێدایە بۆ پرسیاركار وڕێنمایی زیاتریش.
جەختكردنەوە لەسەر بابەتێكی زۆر گەورە وگرنگ ؛ ئەمیش بە دووبارە پرسیار كردن سەبارەتی.
موجاهیدی هەق وڕاست ئەو كەسەیە جیهاد دەكات بۆئەوەی وشەی الله بەرز بێت -سبحانه وتعالی-، ومەبەستی پاداشتی قیامەتە لەگەڵ دڵسۆزی نیەت، نەك جیهاد كردنی بۆ مەبەستی دونیایی بێت.
التصنيفات
فەزڵی کردەوەکانی دڵ