إعدادات العرض
یەكەم كۆمەڵ كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا
یەكەم كۆمەڵ كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «یەكەم كۆمەڵ كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان دار عودی بۆن خۆشە، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن، شەست باڵ درێژن لە ئاسماندا».
الترجمة
العربية Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Bahasa Indonesia Kiswahili Hausa සිංහල English ગુજરાતી Magyar ქართული Română Русский Português ไทย తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasyالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێمان ڕادەگەیەنێت یەكەم كۆمەڵ لە ئیمانداران كە دەچنە بەهەشتەوە شێوەیان لەسەر شێوەی مانگە لە شەوی چواردەدا لە ڕۆشناییدا، پاشان ئەوانەی لە داویانەوەن شێوەیان لە سەر شێوەی درەوشاوەترین ئەستێرەیە لە ئاسماندا، سیفەتەكانیان هەمووی كامڵە بۆیە میز وپیسی ناكەن، تف وچڵمیان نیە، شانەكانیان لە ئاڵتونە، وبۆنی ئارەقیان میسكە، وبخوڕدانیان خۆشترین بۆن وبەرام وبۆنی بخوڕی لێوە دەردەچێت، وهاوسەرەكانیان حۆری چاو جوانن، لە سەر ڕەوشتی یەك پیاون، ولە سەر شێوەی باوكیان ئادەمن لە درێژی وڕواڵەتدا، درێژی لاشەیان شەست باڵە لە ئاسماندا.فوائد الحديث
ڕوونكردنەوەی سیفەتەكانی خەڵكی بەهەشت، وئەوان سیفەتەكانیان جیاوازە بە پێی پلە وكردەوەكانیان.
بەكارهێنانی چواندن بۆ نزیكردنەوەی تێگەیشتن لە مانا وڕوونكردنەوەی.
قورتوبی دەڵێت: لەوەیە پرسیار بكرێت: چی پێویستیەكان بە شانە هەیە لەكاتێكدا ئەوان گەنجن ومووەكانیان پیس نابێت؟ وچی پێویستیەكان بە بخوڕ هەیە لەكاتێكدا بۆنی لاشەیان لە میسك خۆشترە؟ بەم شێوەیە وەڵام دەدرێتەوە: نیعمەتی خەڵكی بەهەشت لە خواردن وخواردنەوە وپۆشین وبۆنی خۆش پێیان نابەخشرێت بەهۆی ئەوەی تووشی برسێتی یان تینوێتی یان ڕووتی یان پیسی بوون، بەڵكو چێژ ونیعمەتی یەك لە دوای یەكە، ودانایی تێیدا لەوەیە چێژ وەردەگرن لەو نیعمەتانەی كە لە دونیادا چێژیان لێوەردەگرت.