إعدادات العرض
ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، وگەنجی بەهێز بووین، فێری ئیمان (باوەڕ) دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر ببین، پاشان فێری قورئان بووین، و بەهۆیەوە…
ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، وگەنجی بەهێز بووین، فێری ئیمان (باوەڕ) دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر ببین، پاشان فێری قورئان بووین، و بەهۆیەوە ئیمانمان زیادی دەکرد
لە جوندوبی کوڕی عبد اللەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بووین، وگەنجی بەهێز بووین، فێری ئیمان (باوەڕ) دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر ببین، پاشان فێری قورئان بووین، و بەهۆیەوە ئیمانمان زیادی دەکرد.
[صەحیحە] [ئیبنو ماجه گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Tiếng Việt Magyar ქართული Indonesia বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands Hausa ਪੰਜਾਬੀ Kiswahili Tagalog ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી සිංහල Русский मराठी മലയാളം ಕನ್ನಡ Српскиالشرح
جوندوبی کوڕی عبد الله -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ئێمە لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- بووین، و گەنجی بەهێز و توندوتۆڵ بووین؛ و نزیک بووین لە پێگەیشتن، لەلای پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فێری باوەڕ دەبووین پێش ئەوەی قورئان فێر بین، پاشان كاتێك فێری قورئان بووین؛ بەهۆیەوە باوەڕمان زیادی كرد.فوائد الحديث
ئیمان (باوەڕ) زیاد وکەم دەکات.
ڕیزبەندی و ڕێکخستنی کارە لەپێشینەکان (ئەولەویەتەکان) لە کاتی پەروەردەکردنی نەوەی نوێدا، و بەپەرۆشی لەسەر پڕکردنیان بە ئیمان.
قورئان دەبێتە هۆی زیادبوونی ئیمان، و دڵ پێی ڕووناک دەبێتەوە، و سینگ پێی فراوان دەبێت.
