إعدادات العرض
1- ئیمان حەفتا وچەند بەشێکە یان شەست وچەند بەشێکە
2- ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بیگۆڕێت
3- هەرکەسێک پاش ئیسلامێتی چاکەکاری ئەنجامبدات ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى کە لە جاهیلیەتدا کردوویەتی
4- هەر پێغەمبەرێک کە خوای گەورە ناردبێتی بۆ ئومەتەکانی پێش من؛ چەند هاوەڵێکی نزیک وهاوەڵی تریان هەبووە کە دەستیان بە سونەت وڕێبازەکەیەوە گرتووە وفەرمانەکانیان جێبەجێ کردووە، لە پاش ئەوان کەسانێک هاتن ئەوەی دەیڵێن؛ کردەوەی پێ ناکەن، وئەوەی کردەوەی پێ دەکەن؛ فەرمانیان پێ نەکراوە لە سەر ئەنجامدانی
5- ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمانى ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکەر ئەو کەسەیە کە وازبهێنێت وکۆچ بکات لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردوون
6- هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە