ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا…

ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەکات بە گۆڕینی خراپە بەپێی توانا -مەبەست لە خراپە هەموو شتێکە کە خواى گەورە وپێغەمبەرەکەى نەهیان لێکردووە- بەپێی توانا، ئەگەر خراپەیەکی بینی واجبە لەسەری بیگۆڕێت بە دەستی ئەگەر تواناى هەبوو، ئەگەر نا با بەزمانى بیگۆڕێت بەوەى نەهی بکات لەو خراپەیە وزیانەکەى ڕوون بکاتەوە وڕێنمونی بکات بۆ خێر لەجیاتی ئەم شەڕ وخراپەیە، ئەگەر لەم پلەدا تواناى نەبوو ئەوا با بە دڵی بیگۆڕێت ئەمیش بەوە دەبێت حەز بەم خراپەیە نەکات وپێداگیر بێت لەسەرئەوەى ئەگەر توانای هەبوایە دەیگۆڕی، وگۆڕین بە دڵ لاوازترین پلەى ئیمانە لە گۆڕینی خراپە.

فوائد الحديث

فەرموودەکە بنچینە وئەسڵە لە پلەکانى گۆڕینی خراپەدا.

فەرمانکردن بە پلەبەندی لە نەهی کردن لە خراپە، هەرکەسەو بە پێی توانای.

نەهی کردن لە خراپە بابەتێکی گەورەیە لە ئایندا ولە سەر هیچ کەسێک لاناچێت، وئەرکە لەسەرە هەموو مسوڵمانێک ؛ هەرکەسەو بەپێی تواناى.

فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە لە تایبەتمەندیەکانى ئیمانە، وئیمان زیاد وکەم دەکات.

مەرجە لە گۆڕینی خراپە: زانست هەبێت بەوەى کە ئەو کارە خراپەیە.

مەرجە لە گۆڕینی خراپە: کە ئەو نەهی کردنە نەبێتە هۆی کردنی خراپەیەکی گەورەتر.

نەهی کردن لە خراپە چەند ڕێنمایی ومەرجێکی هەیە کە پێویستە مسوڵمان بیزانێت.

ئینکار کردن لە خراپە پێویستی بە سیاسەتی شەرعی و زانست وچاوڕۆشنی هەیە.

نکۆڵی نەکردن لە خراپە بە دڵ بەڵگەیە لەسەر لاوازى ئیمان.

التصنيفات

زیادبوون وکەم بوونی ئیمان, حوکمی فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە