ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە

ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە

لە عبداللە کوڕی عەمرو کوڕی ئەلعاس -ڕەزاى خوايان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان -باوەڕ- کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی هەریەکێکتان هەروەکو چۆن جلی کۆن دەدڕێت ولاواز دەبێت، بۆیە داوا لە خواى گەورە بکەن کە ئیمان لە دڵەکانتان نوێ بکاتەوە».

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوە دەکات کە ئیمان کۆن ولاواز دەبێت لە دڵی مسوڵمان وەکو جلی نوێ کە لەپاش زۆر بەکارهێنان وماوەیەکی زۆر کۆن دەبێت؛ وئەمیش بەهۆی کەمتەرخەمی لە پەرستنەکان، یان کردنی تاوانەکان وڕۆچوون لە شەهوەتەکان. بۆیە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی کردووە بۆئەوەى داوا لە خواى گەورە بکەین کە ئیمان لەدڵماندا نوێ بکاتەوە، ئەمیش بە جێبەجێکردنی فەرزەکان وزۆر یادی خواى گەورە وداواى لێخۆشبوون -ئیستیغفار کردن- دەبێت.

فوائد الحديث

هاندان بۆ داواکردن لە خواى گەورە بۆئەوەى جێگیر بێت لەسەر ڕێگای ڕاست وئیمان لە دڵدا نوێ بکاتەوە.

ئیمان -باوەڕ- بە وشە وکردەوە وبیروباوەڕە -عەقیدەیە-، بە پەرستن وگوێڕایەڵی الله زیاد دەکات، وبە گوناهـ وسەرپێچی کەم دەکات.

التصنيفات

زیادبوون وکەم بوونی ئیمان