إعدادات العرض
ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە
ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئیمان (باوەڕ) حەفتا وچەند بەشێکە -لقێکە- یان شەست وچەند بەشێکە -لقێکە- : باشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، وکەمترینیان: لابردنی ئازارە لە سەر ڕێگاوبان، وشەرمکردن بەشێکە لە ئیمان».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch 日本語 پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە සිංහල Hausa دری Magyar Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy Română Kinyarwanda नेपाली Српски Wolof Soomaali Moore Українська Български Azərbaycan ქართული тоҷикӣالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەکات کە ئیمان چەند بەش ولقێکە، بیروباوەڕ وقسە وکردەوەکان دەگرێتەوە. بەرزترین بەشی ئیمان وباشترینیان ووتنی: (لا إله إلا الله) یە، بەمەرجێک زانا بێت بەماناکەى وکردەوە بەئاماژەکانى بکات، کە بریتیە لەوەى الله تاکە وبێ هاوتا وبێ شەریکە وتەنها ئەو زاتە شایستەى پەرستنە. وکەمترین کردەوەى ئیمان بریتیە لە لادانى زیان وئازار لەسەر ڕێگای هاتوچۆکردنی خەڵکی. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەى بۆ ئەوە کرد کە شەرمکردن بەشێکە لە ئیمان، وئەمیش ڕەوشتێکە دەبێتە هۆی ئەنجامدانى کردەوە چاکەکان وپابەند بوون بەڕەوشتە جوانەکان، ودوورکەوتنەوە لە کردەوە خراپەکان وڕەوشتە ناڕەوا وناشیرینەکانفوائد الحديث
ئیمان چەندین پلەیە هەندێکی لە سەرەوەی هەندێکی ترە لە ڕووی گرنگییەوە.
ئیمان لای ئەهلی سونە وتەیە (قول) وکردەوەیە (عمل) وبیروباوەڕە (إعتقاد).
شەرمکردن لە خواى گەورە وادەخوازێت: لە شوێنێک نەتبینێت کە نەهی لێتکردووە تێیدا بیت، وئامادە بیت لەو شوێنەى فەرمانى کردووە تێیدا بیت.
باسکردنی ژمارە ماناى ئەوە نییە تەنها پاداشتەکەى ئەوەندەیە، بەڵکو ئاماژەیە بۆ زۆری کردەوەکانى ئیمان، چونکە عەرەب باسی ژمارەی شتێک دەکات ومەبەستی نکۆڵی کردن لەزیاتر نییە.
التصنيفات
زیادبوون وکەم بوونی ئیمان