إعدادات العرض
هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش…
هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر
لە ئیبن مەسعودەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەت بەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا (پێش مسوڵمان بوونمان) کردوومانە؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر».
الترجمة
العربية English Kiswahili Español اردو Português বাংলা Bahasa Indonesia فارسی தமிழ் हिन्दी සිංහල Tiếng Việt മലയാളം Русский မြန်မာ ไทย پښتو অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá Nederlands ئۇيغۇرچە Türkçe Bosanski Hausa తెలుగు دری Ελληνικά Azərbaycan Български Fulfulde Italiano ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių Malagasy or Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore Oromoo Wolof Tagalog Soomaali Français Українська bm Deutsch ქართული Македонски Magyar 中文الشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەزڵ وپلەوپایەى بوون بە مسوڵمان وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە ڕوون دەکاتەوە، وهەرکەسێک مسوڵمان بێت وئیسلامەتیەکەى چاک بێت ودڵسۆز وڕاستگۆ بێت؛ ئەوا لێپرسینەوەی لێناکرێت لەسەر کردەوەکانى پێشووی کە لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، وهەرکەسێک خراپەکار بێت لە ئیسلامدا ئەمیش بەوەى مونافیق بێت یان هەڵگەڕێتەوە لە ئاینەکەى؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت لەسەر ئەو کردەوانەى کردوویەتی لە کوفردا وئەو کردەوانەى کردوویەتی لە ئیسلامدا.فوائد الحديث
گرنگیدانى هاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت- بە کردەوەکان وقبوڵ بوونیان (لە لایەن خواى گەورەوە)، ترسانیان لە لێپرسینەوە بەهۆی ئەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویانە.
هاندان وئامۆژگاری بۆ پابەندبوون بە ئاینی ئیسلام.
فەزڵ وپلەوپایەى بوون بە مسوڵمان وهاتنە نێو ئاینی ئیسلامەوە، ودەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە کردەوەکانى پێشوو.
مورتەد -هەڵگەڕاوە لە ئیسلام- ومونافیق لێپرسینەوەیان لێدەکرێت لەسەر هەر کردەوەیەک کردبێتیان لە جاهیلیەتدا، ولەسەر هەموو گوناهێک کە کردبێتیان لە ئیسلامەتیدا.