هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە

هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: خەڵکانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتن، پرسیاریان لێیکرد: هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

کۆمەڵێک هاتن بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەیان کرد شتێکی گەورە دێت بەسەر نەفسیاندا لە قسە وخەیاڵکردنەوە کە زۆر مەزن وترسناکە بەلایانەوە باسی بکەن ئەمیش بەهۆی ناشیرینی وحەز نەکردنیان لێی، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: ئەمە ئیمانی ڕوون ویەقینە کە هۆکارە بۆ دوورخستنەوەى وەسوەسەى شەیتان لە دڵدا ونکۆڵی کردنتان لەوەى بە زمان بیڵێن وشتێکی گەورەیە لە نەفستاندا، وشەیتان ناتوانێت زاڵ بێت بەسەر دڵتاندا، بەپێچەوانەى ئەوانەى کە شەیتان زاڵ بووە بەسەر دڵیاندا وناتوانێت لەخۆی دووری بخاتەوە.

فوائد الحديث

ڕوونکردنەوەى لاوازى شەیتان بەرامبەر ئیمانداران چونکە تەنها دەتوانێت وەسوەسە بکات.

باوەڕ نەکردن وقبوڵ نەکردنی ئەوەى بەسەر نەفسدا دێت لە وەسوەسە، چونکە لە شەیتانەوەیە.

وەسوەسەی شەیتان زیانی بۆ ئیماندار نیە، بەڵکو دەبێت پەنا بە خواى گەورە بگرێت لە وەسوەسەکەى، وبوەستێت لە بیرکردنەوە وباسکردنی وەسوەسەکە لە نەفسی خۆیدا.

نابێت مسوڵمان بێدەنگ بێت سەبارەت بە ئەو شتانەى ڕوون نیە لەلای لە بابەتەکانى ئاینەکەى، ودەبێت پرسیار سەبارەتیان بکات.

التصنيفات

باوەڕهێنان بە خوای گەورە, زیادبوون وکەم بوونی ئیمان