ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمانى ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکەر ئەو کەسەیە کە وازبهێنێت وکۆچ بکات لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردوون

ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمانى ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکەر ئەو کەسەیە کە وازبهێنێت وکۆچ بکات لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردوون

لە عبداللەی کوڕی عەمرو وجابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمانى ودەستی پارێزراو بن لە زمانى ودەستی، وکۆچکەر (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە وازبهێنێت وکۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردوون». لە ئەبی موساوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم ئەی پێغەمبەری خودا چی مسوڵمانێک باشترینە؟ فەرمووی: «ئەو مسوڵمانەى کە مسوڵمانان لە زمانى ودەستی پارێزراو بن».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

مسوڵمان ئەوەیە کە مسوڵمانان پارێزراو وسەلامەتن لە زمانى بۆیە جوێنیان پێنادات ونەفرەتیان لێناکات وغەیبەتیان ناکات وهەوڵنادات نێوانیان تێکبدات بەهەر جۆرێک لە جۆرەکانى شەڕ وزیان، ومسوڵمان پارێزراو وسەلامەتن لە دەستی بۆیە دەستدرێژی ناکاتە سەریان وموڵک وپارەیان نابات بە ناهەق، وهاوشێوەى ئەمانە، وکۆچکەر (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە وازدەهێنێت ودووردەکەوێتەوە لەو شتانەى کە خواى گەورە حەرامی کردووە.

التصنيفات

زیادبوون وکەم بوونی ئیمان, ڕەوشتە جوانەکان, ئادابەکانی قسەکردن وبێدەنگ بوون